به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه 6پێشنیار هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ى خاڵى 15ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
حوسێن عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند:"پرۆژه یاسای نوێ مادده‌ى 15ى یاساكه‌ى جیاكردۆته‌وه ،كه‌په‌یوه‌سته به‌بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،روونیشیكرده‌وه"ژماره‌ی پێشنیاره‌كان كه‌له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه له‌باره‌ى خاڵى(15)ى پرۆژه یاساكه گه‌یشتۆته نزیكه‌ى 6پێشنیار له‌گه‌ڵ ده‌قى سه‌ره‌كى پرۆژه‌كه وپێشنیارى لیژنه‌ى یاسایی".
عیقابى وتی "زۆربه‌ى ئه‌م پیشنیارانه باس له‌فره بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات چونكه زۆربه‌ى دیده‌كان به‌ئاڕاسته‌ى پێشنیارى یه‌ك بازنه‌یی له‌سه‌ر ئاستى عێراق ده‌چێت ئه‌مه‌یش هه‌ڵوێستى كورده"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دیده‌كانى تر پێشبینى پێشنیارى یه‌ك بازنه‌یی كرد له‌گه‌ڵ پاراستنى ئه‌و پاڵێوراوه‌ى زۆرترین ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت".
ئه‌وه‌یشى وت "هه‌ندێ له‌پێشنیاره‌كان به‌ئاڕاسته‌ى فره بازنه‌یی چوو له‌سه‌ر ئاستى قه‌زاكان له‌گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ى بڕیارى سانت لیغۆ،وهه‌روه‌ها پێشنیارێكى تر هه‌بوو به‌له‌خۆگرتنى ئه‌و بازنانه یان ره‌وانه‌كردنى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
ئاماژه‌یشى به‌وه دا "پرۆژه یاساى نوێ هه‌ڵبژاردنه‌كان داڕشتنه‌وه‌ى بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى كۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كردووه به‌ڵكو باس له‌هه‌ڵپه‌ساردنى ته‌واوى یاساكه ده‌كات"،روونیشیكرده‌وه "یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیكه‌ى 50خاڵى له‌خۆگرتووه ،زۆربه‌یان سازانیان له‌باره‌وه كراوه وئه‌وانه‌ى دیكه‌یش به‌ئاڕاسته‌ى بژارده‌ى لیژنه‌ی یاسایی ده‌چێت كه‌پشت به‌سازانى نێوان هێزه سیاسییه‌كان ده‌به‌ستێت له‌باره‌ى هه‌ندێ له‌خاڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌شێوازى كۆتایی به‌كارهێنراو".
خاڵى(15)ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران باس له‌دابه‌شكردنى كورسییه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى ده‌كات به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 50 له‌به‌رژه‌وه‌ندیی لیسته‌كان وله‌سه‌دا 50بۆ ده‌نگدان تاكه كه‌سى وزۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ رێژه‌ى له‌سه‌دا سه‌دان ".