عه‌بدولمه‌هدى: پێشوازى كردنى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا له‌ بریندارانى هێزه‌ چه‌كداره‌كان نیشانه‌یه‌كى گرنگه‌

  • 17-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    به‌غداد-اه‌ع
     
    عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌رێكخه‌ر رایگه‌یاند پێشوازى كردنى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا له‌ بریندارانى هێزه‌ چه‌كداره‌كان نیشانه‌یه‌كى گرنگه‌ بۆ ئاسیى ئه‌و ره‌وشه‌ى كه‌ له‌ عێراقدا رووى دا.
     
    عه‌بدولمه‌هدى له‌میان وته‌یه‌كى له‌ دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:" حكومه‌تى ئێستا حكومه‌تى كاربه‌رێكخه‌رى رۆژانه‌یه‌، كه‌س له‌و باوه‌ره‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ ناتوانێت هیچ كارێك ئه‌نجام بدات یاخود ده‌سه‌ڵاتى نیه‌، كاره‌كانى خۆمان ده‌زانین نابێت شتێك نوێ بكه‌ینه‌وه‌ ببێته‌ به‌ربه‌ست له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تى داهاتوو".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد" بۆشایى یاسایى له‌ كاتێك دروست ده‌بێت كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بێت، رۆژى پێنج شه‌م و رۆژانى دواتریش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆشایى دروست نابێت، حكومه‌ت به‌رده‌وامه‌ تاوه‌كو پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ و راده‌ست كردنى ئه‌ركه‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كه‌س چاوه‌روانى بۆشایى ئیدارى و سیاسى و ئه‌منى بكات ، یاسا و ده‌ستور چاودێرى ئه‌و پرسه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بۆشایى له‌ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بێت".
     
    عه‌بدولمه‌هدى وتیشى" پێشوازى كردنى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا له‌ بریندارانى هێزه‌ چه‌كداره‌كان نیشانه‌یه‌كى گرنگه‌ بۆ ئاسایى ئه‌و ره‌وشه‌ى كه‌ له‌ عێراقدا رووى دا ده‌بێت هه‌مووان پێكه‌وه‌ بوه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ى له‌م ره‌وشه‌ى ئێستا ده‌رباز بین ، هه‌مووان له‌یه‌ك به‌ره‌ین له‌ گرفته‌كان تێگه‌یشتوین هه‌روه‌ها ده‌بێت دان به‌هه‌ڵه‌كانمان بنه‌ین ده‌بێت به‌رپرسیاره‌تیه‌كان دیارى بكرێت  ".
     
    سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌رێكخه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد" بۆ یه‌كه‌م جاره‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش دوور نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بخرێته‌ سه‌ر ئاراسته‌یه‌كى راسته‌قینه‌ ، ئه‌وه‌ى جێگاى دڵ خۆشیه‌ كه‌ چوارچێوه‌ هه‌یه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ و دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ندین رێنمایى گرنگ هه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ گرفته‌كان زۆربن ، له‌ كۆتایدا چاره‌سه‌ر هه‌یه‌ و هه‌مووان له‌ ژێرچه‌ترى ده‌ستور ده‌بین".
    هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و دادگا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ كردن له‌ هه‌ر روداوێك ولیژنه‌ پێكده‌هێنین بۆ گه‌یشتن به‌راستیه‌كان.
    ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى به‌ده‌ست هاتووه‌ له‌ پرسى به‌روبومى مه‌ره‌زه‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ى ساڵى رابردووه‌ ئه‌وه‌ش قابیلى زیاد بوونه‌ بۆ چوار یان پێنج ئه‌وه‌نده‌ ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكى مێژوویه‌ وچه‌ندین هه‌لى كار به‌ده‌ست ده‌هێنێت، و سودى كه‌رتى كشتوكاڵى ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كه‌رته‌كانى دیكه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى باشى ده‌بێت بۆ سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان و ده‌بێت شایسته‌ داراییه‌كانى جوتیاران بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێته‌ پاڵنه‌رێك بۆ په‌ره‌پێدان به‌ به‌رهه‌مى خۆماڵى كه‌ داهاتێكى باشى ده‌بێت.