بهغدا-اهع
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە نوسراوێك كهوێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع) كهوتووه "وەڵامی نوسراوەكەی سەرۆك كۆماری دایەوە، كە تێیدا داوای دیاریكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی كردبو".
حەسەن كەریم كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە نوسراوێك وەڵامی نوسراوە فەرمیەكەی دوێنی یەكشەممەی دكتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراقی دایەوە، كە تێیدا داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كرد گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بۆ دەستنیشانبكەن بۆ دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق.