به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر،ئه‌مڕۆ دووشممه،دووپاتیكرده‌وه،هه‌ر هه‌وڵێك بۆ سستكردنى حكومه‌ت وده‌وڵه‌ت پاڵنه‌رێك ده‌بێت بۆ گرژى وپشێوى.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"عه‌بدولمه‌هدى په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن مارك ئسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا پێگه‌یشت وتیایدا تاوتوێ به‌رده‌وامى هاوكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه له‌بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وپاڵپشتى كردنى ئه‌ركى هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى داعش وپاراستنى ئه‌من وسه‌قامگیرى له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا".
ى به‌وه‌دا"وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا نیگه‌رانى خۆى ده‌رخست لهبۆمبارانكردنى هه‌ندێ له‌دام وده‌زگاكان وپێویستى گرتنه به‌رى رێوشوێنه‌كان بۆ ڕاگرتنى ئه‌م بۆمبارانه"ئاماژه‌یشى دا"عه‌بدولمه‌هدیش نیگه‌رانى خۆى ده‌ڕبڕیوه بۆ ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونانه وداواى چڕكردنه‌وه‌ى رۆڵى هه‌مووانى كرد بۆ رێگاگرتن لهگرژییهكان كهههڕهشهى بۆ هه‌مووان ده‌بێت وهه‌ر سستكردنێكى حكومه‌ت وده‌وڵه‌تى عێراقى پاڵنه‌رێك ده‌بێت بۆ گرژى وپشێوى".