حلی لە رۆژی سوپا: سەركەوتنەكانمان عێراقیەكانی یەكگرتوو كردو شكستی بە پیلانەكانی دوژمنان هێنا

  • 6-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دكتۆر وەلید حلی راەێژكاری سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە سوپای عێراق و هێزە ئەمنیەكان و تەواوی هێزەكانی حەشدی شەعبی و بیشمەرگە كرد بەبۆنەی رۆژی سوپا و سەركەوتنە مێژووییەكانی كە بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەدەستیهێنا. دكتۆر وەلید حلی لە وتەیەكیدا كە لە یانەی سەید بە بۆنەی یادی 97 ساڵەی دامەزراندنی سوپای عێراق پێشكەشی كرد رایگەیاند سوپاس گوزاری خوای گەورەین كە سەریخستین و ئەو توانیایەی پێبەخشین كە پارێزگاری لە یەكێتی و سەروەری عێراق بكەین بە خوێنی شەهیدان و بریندارەكان. راوێژكاری سەرۆك وەزیران وتیشی هێزە ئەمنیەكانمان بۆ جیهانیان سەلماند كە لە میانی سەخترین جەنگدا پابەندبوون بە بنەماكانی مافی مرۆڤ و بە هەستێكی نیشتمانییەوە سەركەوتنی بەدەستهێنا و ئامادەیە بۆ تێكشكاندنی هەر دەوژمنكارییەك بەرامبەر عێراق.