بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ یهكشهممه،دووپاتیكردهوه, پێویستە رێز لە بنەما دەستورییەكان و ماوەی دیارییكراوی دەستوری بگیرێت و لەپێناو ئەوەی سەرۆكوەزیرانی داهاتو بتوانێت سەركردایەتی ئەم قۆناغە راگوزەرە بكات
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع) كهوتووه "و تیایدا باسی لە هەوڵ و راوێژكردنە چڕوپڕەكانی سەرۆك بەرهەم كرد بۆ دەستنیشانكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەگوێرەی دەستورو ماوەی دیاریی كراوی دەستوریی".
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار رایشیگەیاند،"سەرۆك كۆمار لە راوێژو پەیوەندی بەردەوامدایە، لەگەڵ سەركردەی كوتلە سیاسیەكان و چالاكوانان و توێژە ئەكادییمیەكان و رێكخراو و سەندیكا پیشەییەكان و چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەڵگە بەمەبەستی دەسنیشانكردنی سەرۆكوەزیرانێك كە جێگەی رەزامەندی و مایەی پشتیوانی گەل بێت".لە بەیاننامەكەدا ئەوەشخراوەتەرو، "سەرۆك بەرهەم لە پەیوەندییەكانیدا هەوڵدەدات كە كەسایەتییەكی نیشتیمانی دەسنیشانبكرێت ئاوێنەی خواست و چاوەڕوانییەكانی خەڵك بێت، ئەمەش لە پێناو ئەوەی حكومەتی داهاتو پشتیوانییەكی سیاسی و میللی بكرێت، تا بتوانێت چاكسازییە پێویستەكان ئەنجامبدات و سەركردایەتی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بكات".
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوە،"قەبارەی تەحەدی و مەترسیەكانی بەردەم گەلی عێراق گەورەن، ئەمەش ئەوەمان لێدەخوازێت كە بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق لەبەرچاو بگیرێت و گەورەتربێت لە بەرژەوەندییەكانی چینێكی دیارییكراو، ئەمەش لەپێناو رەزامەندی گەل بۆ سەرۆكوەزیران و بەئامانج گەیاندنی چاكسازی و پێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكان بەسەر بەرژەوەندییە حزبیەكاندا".