به‌غداد-اه‌ع
فراكسیۆنى حیكمه ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ، جه‌ختى كرده‌وه له بوونى جووڵه‌یه‌كى سیاسى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ پێكهێنانى گه‌وه‌ترین فراكسیۆن.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م په‌رله‌مانتارى ره‌وتى حیكمه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ى راگه‌یاند :" دیاریى كردنى كه‌سایه‌تیه‌ك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمار پێویستى به ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران نیه، دەبێت سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو ناو وکەسایەتییەکانی حکومەتەکەی بخاتە بەردەم پەرلەمان بۆ بەدەستھێنانی متمانە"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد " تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه سیاسیه‌كان چه‌ندین ناو و كه‌سایه‌تى راده‌ستى سه‌رۆك كۆمار كردووه بۆ دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیران".
فه‌دعه‌م وتیشى :" چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى له‌په‌رله‌مان له‌هه‌وڵى پێكهێنانى گه‌ورترین فراكسیۆنن بۆ دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو".
سه‌رۆك كۆمار به نوسراوێكى فه‌رمى كه ئاراسته‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كرا داواى له په‌رله‌مان كردووه له یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان به ناوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ئاگاداریان بكه‌نه‌وه".