به‌غدا-اه‌ع
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختى له‌پێویستى كاندیدكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێك كرده‌وه توانا تێپه‌ڕاندنى ئاسته‌نگییه‌كانى هه‌بێت وداواكارى هاوڵاتى عێراقى جێ به‌جێ بكات.
نوسینگه‌ى مالیكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى لهبرۆنۆ ئۆبیر باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق كردووه"، روونیشیكرده‌وه"له‌دیداره‌كه تاوتوێى دواپێشهاته‌كانى بارودۆخى سیاسى وئه‌منى وڵات ،وچاره‌نووسى په‌یوه‌ندییه دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كراوه به‌و پێیه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو گه‌لى دۆست بێت".
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئۆبیر دووپاتیكرده‌وه"فه‌ڕه‌نسا پاڵپشتى عێراقى كرد لهچهنگى دژى تیرۆر ،وخواستمان هه‌یه ئه‌م رۆڵه له‌قۆناغى داهاتوو زیاتر بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م بواره‌كان بگرێته‌وه".
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماژه‌ى به"پێویستى پابه‌ندبوون به‌واده ده‌ستوورییه‌كان كرده‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیدكردنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وپێویستى دیاریكردنى كه‌سایه‌تییه‌ك تواناى تێپه‌ڕاندنى ئاسته‌نگییه‌كانى هه‌بێت وداواكارى هاوڵاتى عێراقى جێ به‌جێ بكات".
لاى خۆیه‌وه باڵیۆز ئوبیر پاڵپشتى ته‌واوى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق وسه‌قامگیرى وڵات وپاراستنى یه‌كڕیزى خاك وگهلهكهى ده‌ڕبڕى".