ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش بۆ حۆران ڕه‌تكرده‌وه‌

ئەمنی
  • 15-12-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌ له‌باره‌ى بوونى هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستانى داعش وگه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ دۆڵى حۆران له‌ئه‌نبار.
     
    خه‌فاجی به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)راگه‌یاند"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ئێستادا له‌دۆڵى حۆران وهه‌روه‌ها ناوچه‌كانى چیاى حه‌مرین جێگیركراون ،وپرۆسه‌ى پێش وه‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش،به‌پێ زانیارى هه‌واڵگیرى". 
     
    وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وام زانیارى هه‌یه‌ له‌باره‌ى بوونى تیرۆرستانى داعش وكار بۆ ڕاوه‌دوونانیان ده‌كات وهه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كیان ده‌ستگیر ده‌كات وژماره‌ى تریان له‌ناوده‌بات "،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌هه‌ڕه‌شه‌ى داعش یان گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌كات دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌".
     
    باسى له‌وه‌یش كرد"ئه‌م هه‌واڵانه‌ پرۆپاگه‌نده‌ن له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ به‌ئامانجى دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى چالاكى وپێگه‌كانیان وه‌كو ئه‌وه‌ى ڕابردوو".
    ئاماژه‌یشى دا "سه‌رجه‌م كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كان جێگرین وهیچ بۆشاییه‌ك نییه‌ یان شوێنێك له‌بیابانه‌كان ئه‌م تیرۆرستانه‌ له‌خۆ بگرێت"، روونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و پرۆسه‌ هه‌مه‌چه‌شنه‌ییه‌ كه‌ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامیان ده‌دات به‌مه‌به‌ستى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعشه‌".
    روونیشیكرده‌وه‌"فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ رۆژ له‌دواى رۆژ پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستانى داعش"، ئاماژه‌یشى دا"فه‌رمانده‌ییه‌ دڵنه‌وایی دایه‌ گه‌لى عێراق له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كان به‌وه‌ى دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌ ،وئه‌وه‌ى هیًز ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له‌پرۆسه‌ى پێش وه‌خت له‌دۆڵى حۆران وزنجییره‌ چیاى حه‌مرین بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعشه‌".