چاودێرى-اه‌ع
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوەوە و له كۆبونه‌ه‌كه‌دا بڕیاریدا لە كۆتایی ئەم مانگەدا هه‌شته‌مین كۆنگره‌ى خۆى ئەنجامبدات.یەكگرتووی ئیسلامی لەبەیانامەیەكدا رایگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی ئامادەكارییەكانی كۆنگرەی داهاتوو كراوە و بڕیار لەسەر ئەنجامدانی كۆنگرە دراوە بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر چەند بڕیارێکی چارەنووسساز لەبارەی چارەنووسی حیزبەکەیانه‌وه.
جێی ئاماژه پێ كردنه تاوه‌كو ئێستا یه‌كگرتووى ئیسلامى حەوت كۆنگرەی بەستووە، بەڵام بەهۆی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە، بڕیاریاندا كۆنگرەی پێشوەختە ببەستن و چەندین مانگیشە ئامادەكاری بۆ دەكرێت.