به‌غداد-اه‌ع
هاوپه‌یمانى نه‌سر ، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ، پاڵپشتى كردنى خۆى بۆ هه‌ر كاندیدكى سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌تكرده‌وه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه له كێبركێ نیه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پۆسته.
هاوپه‌یمانى نه‌سر له یهیانامهیهكدا كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند :" هاوپه‌یمانى نه‌سر یه‌كه‌م لایه‌نى سیاسیى بووه داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێستاى كردووه و پێكهێنانى حكومه‌تێكى بێ لایه‌ن دور له حیزبه سیاسیه‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تى كردنى قۆناغى داهاتوو، له سه‌رتاى راپه‌رینى ئهكتوبهر نه‌سر چه‌ندین ده‌ستپێشخه‌رى كردووه بۆ دانانى نه‌خشه رێگایه‌كى چاكسازى له‌گه‌ڵ هیواى گه‌ل بگونجێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد " هاوپه‌یمانى نه‌سر ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر پێكهێنانى ئه‌م حكومه‌ته ده‌رنه‌بریوه و به‌شدار نه‌بووه تێیدا و چه‌ندین جار داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى كردووه به‌هۆى شكستهێنانى له به‌رێوه‌بردنى وڵات به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى له ئێستادا ده‌بێت حكومه‌تێكى بێ لایه‌ن دور له پشك پشكێنه‌ى حیزبایه‌تى پێك بهێنرێت".
له درێژه‌ى به‌یانامه‌كه‌دا " گرنگترین كه‌سایه‌تى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران پێوه‌ر و ئه‌ركه چاوه‌روان كراوهكانیهتى له قۆناغى كاتیدا ، پێشهكیان په‌یوه‌ست بوون به نه‌خشه رێگاى روون و ئاشكرا و پابه‌ندبوون به كاته دیاریكراوه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى گۆرانكارى پێویست و جێ به‌جێ كردنى دادپه‌روه‌رى و سه‌روه‌رى یاسا و دانانى چه‌ندین یاسا پێشه‌نگیان یاساى هه‌ڵبژاردنه".