به‌غداد-اه‌ع
وەزارەتی ناوخۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دەستگیرکردنى پێنج کەسی راگه‌یاند ، کە گوماندەکرێت دەستیان لە ئەنجامدانی کوشتنی گەنجەکەی گۆره‌پانى وەسبە لە بەغدای پایتەخت هەبوبێت.
عه‌مید خالد محه‌نا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ، له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) رایگه‌یاند:"پێنج کەس بەتۆمەتی تێوەگلان لە کوشتنی گەنجە تەمەن 17 ساڵەکەی وەسبە به‌فه‌رمانى دادگا دەستگیرکراون ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد " لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه و ده‌ستگیركردنى ئه‌نجامده‌رانى".
محه‌نا له لێدوانێكى پێشووى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) جه‌ختى كرده‌وه كه "وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره تیرۆرستیه ده‌كات".
لیوا ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له چه‌ند رۆژى رابردوو به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ى رایگه‌یاند، "گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ دانیشتوى وه‌سبه ماوه‌ی زیاتر له پێنج ڕۆژ داواى له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كرد له‌نزیك ماڵه‌كه‌ی دوربكه‌ونه‌وه، بەهۆی ئەوەی بونه‌ته هۆكاری دروستبونی گرفتی زۆر بۆیان و هیچ پشویهكیان نه‌ماوه، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران ڕهتیانكردوەتهوه، ئه‌و ناوچه‌یه‌و به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی چۆڵ بكه‌ن، ده‌مه‌قاڵ له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و گه‌نجه ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌كه دروست بووه له ئه‌نجامدا ئه‌و گه‌نجه كوژرا و بهستونێكى هاتوچۆ له ناوه‌راستى خۆپیشانده‌ران هه‌ڵواسرا".