بەرشەلۆنە له‌گه‌ڵ سۆسیداد یەکسان بوو وپێشه‌نگى دا به‌ ریاڵ مه‌درید پێش يارى كلاسیكۆ

  • 14-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    چاودێرى-اه‌ع
     
    لەخولی تۆپی پێی ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە نەیتوانی لە سۆسیداد بباتەوەو بە دو گۆڵ لەگەڵیدا یەکسان بوو.
     
    لەدرێژەى یارییەکانی هەفتەى حەڤدەیەمی خولی ئیسپانیا یانەى بەرشەلۆنە لەدەرەوەى یاریگاى خۆی بوە میوانی یانەى ریاڵ سۆسیداد.
     
    یارییەکە بە یەکسانی و بە دووگۆڵ بۆ هەردولا کۆتایی هات، دووگۆڵەکەى بەرشەلۆنە گریزمان وسوارێز کردیان و دوو گۆڵەکەى سۆسیدادیش ئۆیارزابال و ئیساک تۆماریانکرد.
     
    بەو ئەنجامە بەرشەلۆنە کۆی خاڵەکانی بۆ 35 خاڵ بەرزکردەوەو بەجیاوازی یەک خاڵ کەوتۆتە پیش ریاڵەوە کە ئەو هێشتا یارییەکەى خۆی بەرامبەر ڤالانسیا ئەنجام نەداوە.