به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى سائیرون ئه‌مڕۆ شه‌ممه جه‌ختى لهبهردوامى كاره‌كانى وپه‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به‌نوسینگه‌ى تایبه‌تى سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ كرده‌وه
سه‌عه‌د ماییع په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)راگه‌یاند ئێمه"وه‌كو جومگه‌یه‌ك لهجومگهكانى ڕه‌وتى سه‌دڕى په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆمان به‌نوسینگه‌ى تایبه‌ته‌وه هه‌یه وبه‌رده‌وامین له‌كاره‌كانمان".
ماییع ئاماژه‌ى به‌وه‌دا ئێمه"له‌ژێر فه‌رمانى سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ داین چ بهسڕكردنهوه یان داخستن".
سه‌باره‌ت هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانیش ماییع روونیكرده‌وه"ماوه‌ى ده‌ستوورى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێ حكومه‌ت ته‌واو نه‌بووه وهاوپه‌یمانى سائیرونیش وه‌كو گه‌وره‌ترین قه‌واره هه‌ڵوێستى روونه بهسهرپشك كردنى گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندانه‌كان به‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران"،جه‌ختیشى له‌گرنگى "گه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان گه‌ل وچینى سیاسی كرده‌وه".
وتیشى "گێره‌شێوێنان هه‌وڵى به‌لاڕێدا بردنى ڕێڕه‌وى خۆپیشاندانه ئاشته‌واییه‌كان ده‌ده‌ن وناوى خۆپیشانده‌رانیش چه‌واشه بكه‌ن".
جێ ئاماژه‌پێكردنه نوسینگه‌ى تایبه‌تى سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ سه‌ركرده‌ى ڕه‌وتى سه‌دڕى داخستنى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى هێڵى سه‌دڕى بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵى ڕاگه‌یاند.
به‌پێ نووسراوێكى بڵاوكراوى نوسینگه‌ى سه‌دڕ دووپاتیكردبوو"چگه لهدهزگاى مهزارگاى شه‌هید سه‌ید محه‌مه‌د سه‌دڕ وهه‌ردوو كوڕه‌كه‌ى ونوسینگهى تایبه‌ت وپێكهاتهكانى سه‌رایا سه‌لام وسه‌رپه‌رشتى گشتى نوێژى هه‌ینى به‌نوسینگه‌ى تایبه‌ت ده‌به‌سترێته‌وه ،به‌پێ راسپارده‌كانى سه‌ید سه‌دڕ