به‌غداد-اه‌ع
حافز خه‌زعه‌لى به‌رپرسى ئاسایشى حه‌شد له ئه‌نبار، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ، جه‌ختى كرده‌وه كه كه‌رته‌كانیان له ئاماده‌باشیدایه له نه‌ینه‌وا تاوه‌كو نخێب بۆ رووبه‌روو بونه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو.
حافز له لێدوانێكى بۆ پێگه‌ى فه‌رمى حه‌شدى شه‌عبى ، كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه چاودێرى كرد رایگه‌یاند:" كهرتهكانمان له قه‌زاى قائیم له رۆژئاواى ئه‌نبار به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ناوچه‌كه له تیرۆرستانى داعش بڵاوه‌ى پێ كراوه "، رونیشى كرده‌وه " ئێمه كه له دووه‌مین ساڵیادى له‌ناوبردنى داعشین ، دوژمنانمان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان كه سوود له ره‌وشى وڵات وه‌ربگرن وكرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجام بده‌ن"، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه هاتن و ڕۆشتن له عێراق و سوریا له ژێركۆنتڕۆڵ دایه ، به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ره‌وشه‌كه جێگیره".
له لاى خۆیه‌وه رۆژى هه‌ینى ، فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى حه‌شدى نه‌ینه‌وا جه‌ختى كرده‌وه ،حه‌شدى شه‌عبى ئۆپراسیۆنى پێش وه‌خته ئه‌نجام ده‌دات بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى هه‌ر مه‌ترسیه‌ك له سه‌ر شاره‌كه .
حه‌یده‌ر ههدماوى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى حه‌شدى نه‌ینه‌وا به پێگه‌ى فه‌رمى حه‌شدى شه‌عبى راگه‌یاند:" دوژمن سوود لهرهوشى ئێستاى وڵات وه‌رده‌گرێت و ناو به‌ناو كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ئه‌نجام ده‌دات دژى هێزه ئه‌منیه‌كان و كهرتهكانمان له پارێزگاى نه‌ینه‌وا بڵاوه‌ى پێ كراوه ، به پشت به‌ستن به زانیارى وردى هه‌واڵگیرى ئۆپراسیۆنى پێش وه‌خت ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى داعش".