به‌غداد-اه‌ع
ئه‌حمه‌د كینانى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئه‌مڕۆ شه‌ممه ، جه‌ختى كرده‌وه كه تاوه‌كو ئێستا كۆ ده‌نگى نێه له‌سه‌ر دیارى كردنى ناوى سه‌رۆك وه‌زیران.
كینانى له لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) رایگه‌یاند :" كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌رده‌وامه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كاندیدێك دیارى نه‌كراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه كرد " دیارى كردنى كاندیدێك ده‌بێت به نوسراوى فه‌رمى له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكرێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رى، لێكتێگه‌یشتن هه‌یه له نێوان هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنى كه‌سێك به‌ڵام ئه‌سته‌مه هه‌ڵبژێردرێت ئه‌كه‌ر شه‌قام ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌دات".
كینانى جه‌ختى كرده‌وه " ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران بێ لایه‌ن بێت به‌توانا و لێهاتوو و ده‌ستپاك بێت به هیچ كه‌یسێكى گه‌نده‌ڵى تێوه‌نه‌گڵابێت وجێگاى ره‌زامه‌ندى شه‌قامى عێراقى بێت".