"اه‌ع"ده‌قى ته‌واوى وتارى مه‌رجعیه‌تى باڵاى ئاینى بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • 13-12-2019, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع

     
    ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌"اه‌ع"ده‌قى وتارى دووه‌م بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن سه‌ید ئه‌حمه‌د سافى نوێنه‌رى مه‌رجعیه‌تى باڵاوه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى خوێنرایه‌وه‌:
    ئه‌مه‌یش ده‌قى وتاره‌كه‌یه‌:
    خۆشك وبرایان
    ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى نوسینگه‌ى سه‌ماحه‌تى سه‌ید(خوا پێگه‌یان به‌رزكاته‌وه‌)له‌نه‌جه‌فى پیرۆز بۆتان ده‌خوێنینه‌وه‌:
    به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ ودلۆڤان
     
    پێش چه‌ند رۆژێك دووه‌مین ساڵیادى ڕاگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش به‌ڕێوه‌چوو له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌یه‌كى مێژووى گه‌وره‌دا كه‌عێراقییه‌كان به‌رپایان كرد تیایدا باشترین وێنه‌یان پیشاندا بۆ رزگاركردنى به‌شێكى خۆشه‌ویستى نیشتمانه‌كه‌یان كه‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆرستى داگیركرابوو،بۆ نزیكه‌ى سێ ساڵ له‌م رێگایه‌ هه‌زاره‌ها شه‌هید ودوو ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م ژماره‌یه‌ بریندار وزامداریان دا ،به‌مه‌یش لاپه‌ڕه‌یه‌كى پرشنگدار له‌مێژووى عێراق به‌پیتى سه‌ربه‌رزى وسه‌ربڵندى نووسیوه‌،وجوانترین وێنه‌كانى پاڵه‌وانێتى وگیانفداییان نه‌خشه‌ كرد بۆ به‌رگرى كردن له‌خاك وناموس وپیرۆزییه‌كان. 
    له‌بۆنه‌ ئازیزه‌ له‌دڵى هه‌موو عێراقییه‌كان به‌رێز ونه‌وازشه‌وه‌ شه‌هیدانى نه‌مر یاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌له‌پێناو خاكى نیشتمان خوێنى خۆیان به‌خشى وگه‌یشتنه‌ به‌رزترین پله‌كانى سه‌ربه‌رزى وسه‌ربڵندى وهه‌روه‌ها به‌وپه‌ڕى رێز وپێزانین ده‌ڕوانینه‌ خانه‌واده‌ وكه‌سوكاری خۆشه‌ویستیان وهه‌روه‌ها بۆ ئازیزانمان له‌بریندار وكه‌مئه‌ندامان وچه‌نگاوه‌ر قاره‌مانه‌كان كه‌تاوه‌كو ئێستا زۆربه‌یان به‌رده‌وامن له‌به‌رگرى كردن له‌وڵاتدا به‌قاره‌مانێتى رورووبه‌رووى پاشماوه‌كانى تیرۆرستان بوونه‌ته‌وه‌ وشانه‌ نووستوه‌كانیان راوده‌نێن له‌ناوچه‌ جیاجیاكان به‌بێ هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك بۆیه‌ سوپاس وپێزانین ونزامان بۆیان هه‌یه‌.
     
    سه‌رله‌نوێ ئه‌مڕۆ دووباره‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌وى رابردوو دووپاتمانكرده‌وه‌ به‌پێویستى بنیاتنانه‌وه‌ى سوپا وسه‌رجه‌م هێزه‌ چه‌كدارییه‌كانى عێراق به‌پێ بنه‌مایه‌كى پیشه‌یی ڕه‌سه‌ن،به‌وپێیه‌ى به‌ته‌نها لایه‌نگیرى نیشتمان بكات وبه‌رگرى بكات دژى هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كى ده‌ره‌كى وپاراستنى سیسته‌مى سیاسى بكات كه‌ده‌ڕبرینه‌ له‌سه‌ر خواستى گه‌ل به‌پێ رێكاره‌ یاسایی وده‌ستوورییه‌كان 
     
    هه‌روه‌ها سه‌ر له‌نوێ جه‌خت له‌سه‌ر پێویستى كاركردن بۆ باشتركردنى دۆخى گوزه‌رانى ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان ودووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى وبه‌توانا كردنى دانیشتوانه‌ ئاواره‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شكۆمه‌ندى وسه‌ربه‌رزى بۆ زێدى خۆیان بگه‌رێنه‌وه‌.
    ئه‌ى عێراقییه‌ خۆشه‌ویسته‌كان 
      
    له‌به‌رده‌م شه‌ڕێكى چاره‌نووسازى تر دان ئه‌ویش (شه‌ڕى چاكسازییه‌)وكارى كردنه‌ بۆ كۆتایهێنان به‌سه‌رده‌مێكى دوور ودرێژ له‌گه‌نده‌ڵى وشكستهێنان له‌به‌رَێوبردنى وڵاتدا وهه‌روه‌ها مه‌رجعیه‌ت له‌وتارى سه‌ركه‌وتنى ڕابردووى پێش دووساڵ دووپاتیكرده‌وه‌(ئه‌م شه‌ڕه‌ زۆر دواكه‌وت وهیچ له‌شه‌ڕى تیرۆر كه‌متر نییه‌ ئه‌گه‌ر توند وبه‌هێزتر نه‌بێت ،عێراقییه‌ سه‌ربه‌رزه‌كان قاره‌مان بوون له‌شه‌ڕى تیرۆر وبه‌پشتیوانى خوا ده‌توانن ئه‌م شه‌ڕه‌یش به‌رپابكه‌ن وسه‌ریشبكه‌ون ئه‌گه‌ر هاتوو به‌باشى سه‌رپه‌رشتى بكه‌ن)به‌دڵنیاییشه‌وه‌ په‌یڕه‌وكردنى رێكاره‌ ئاشته‌واییه‌كان مه‌رجێكى سه‌ره‌كییه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌م شه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌ى جێ دڵخۆشكه‌ره‌ زۆربه‌ى به‌شداربووانى خۆپیشاندان ومانگرتنه‌كانى ئێستا درك به‌گرنگى ئاشته‌وایی ودووركه‌وتنه‌وه‌ له‌توندوتیژى وپشێوى وزیان گه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان ده‌نێن،سه‌ربارى ئه‌م خوێنه‌ به‌نرخانه‌ى كه‌به‌سته‌م ودژوارییه‌وه‌ رژان ودوایینیشى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو بوو له‌ده‌ستدرێژییه‌كى ناڕه‌وا دژى خۆپیشانده‌رانى خۆشه‌ویست له‌ناوچه‌ى سنه‌ك له‌به‌غدا كه‌ده‌یان قوربانى شه‌هید وبریندارى لێكه‌وته‌وه‌.
    ئه‌و رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ وئه‌وانه‌ى له‌رۆژانى رابردوو روویاندا له‌رووداوه‌كان كوشتن ورفاندن سه‌ر له‌نوێ ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵمێنێت كه‌مه‌رجعیه‌تى ئاینى به‌رده‌وام باسى له‌گرنگى كرد ئه‌ویش پێویسته‌ چه‌ك وهه‌موو چه‌كێك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت بن ونابێت رێگابدرێت به‌بوونى هه‌ر گروپێكى چه‌كدار له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت له‌هه‌ر ناو وناونیشانێك بێت ،چونكه‌ سه‌قامگیرى وڵات وپاراستنى ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تى به‌نده‌ به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌م رێكاره‌،كه‌ ئاواته‌خوازین له‌كۆتاییدا جێ به‌جێ بكرێت به‌هۆى جموجۆڵى چاكسازى له‌ئێستادا.
    ئێمه‌ سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى كرده‌وه‌كانى كوشتن ورفاندن وده‌ستدرێژى به‌هه‌موو جۆره‌كانى ده‌كه‌ین له‌نێویشیاندا تاوانى قێزه‌ون ودڕندانه‌ى دوێنى كه‌له‌گۆڕه‌پانى وه‌سبه‌ روویدا -داوا له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین له‌ئاستى به‌رپرسیاریتیدا بن وئه‌نجامده‌رانى ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌وانانه‌ بخاته‌ڕوو وسزایان بدات وهۆشدارى له‌لێكه‌وته‌كانى دووباره‌بوونه‌وه‌ى ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئاسایش وسه‌قامگیرى وڵات وكاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان كه‌ده‌بێت هه‌مووان هه‌وڵى پاراستنى بده‌ن وهه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ى كه‌ده‌بێت دادگاى دادپه‌روه‌ر تاكه‌ رێگا بێت بۆ ئه‌م تاوان وسه‌رپێچیانه 
    وهه‌روه‌ها نابێت  به‌بێ رێكارى یاسایی سزا بسه‌پێندرێت ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى شایسته‌ى سزادانن ،سه‌باره‌ت به‌ڕاكێشان وسوكایه‌تى كردن وهه‌ڵواسین خۆى له‌خۆیدا تاوانێكه‌ وده‌بێت ئه‌نجامده‌رانى سزابدرێن ،ئه‌وه‌ى جێ نیگه‌رانییه‌ تێبینى گردبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك كه‌س كرا بۆ چاودێرى دیمه‌نه‌ قێزه‌وه‌كان دوێنى،خواى گه‌وره‌ پشت وپه‌نامان بێت.