بەغدا – ا ه ع ئەمانەی بەعدا ئەمرۆ پێنج شەممە هەڵمەتێكی فراوانی بۆ پاككردنەوەی روباری دیجلە دەستپێكرد لە پاشماوەكان تا بەجۆرێك دەركەوێت شایستەی ئەو روبارە بێت. لەوبارەیەوە ئەمانەی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، رایدەگەیەنێت شارەوانیەكانی كەرادە و سەنتەری رەسافە هەڵمەتێكیان بۆ پاككردنەوەی روباری دیجلە دەستپێكردوە. وتیشی لە هەڵمەتەكەدا روباری دیجلە لەو پاشماوانە پاكدەكرێنەوە كە كەڵكەبوون و لە هەڵمەتەكەشدا چەندین ئامێر و توانای مرۆیی بەكارهێنراون.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد