به‌غدا-اه‌ع
سه‌تار عه‌تابى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون دووپاتیكرده‌وه دووركه‌وتنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى له‌كاندیدكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى نوێ داواكارییه‌كه جێ ره‌زامه‌ندى هه‌مووانه،ئاماژه‌یشى به‌وه دا پاڵێوراوى نوێ له‌ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌بێت
عه‌تابى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه (اه‌ع)ڕاگه‌یاند"ده‌ستبه‌ردارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران به‌پێ شایسته ده‌ستوورییه‌كانى هاوسۆزییه له‌گه‌ڵ داواكارى خۆپیشانده‌ران وگه‌لى عێراقدا".
وتیشى "سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو خاڵه‌كانى دیاریكراوه به‌وه‌ى ده‌بێت سه‌ر به‌هیچ لایه‌نێكى حیزبى نه‌بێت وپێشتر له‌پرۆسه‌ى سیاسى كارى نه‌كردووه وسهربهخۆیش بێت وههڵگرى رهگهزنامهیش نه‌بێت".
باسى له‌وه‌كرد"دووركه‌وتنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌پێشكه‌شكردنى پاڵیوراوى سه‌رۆك وه‌زیران داخۆزییهكه جێ ڕه‌زامه‌ندى هه‌مووانه چونكه ده‌بێت دیاریكردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت دوور بێت لهپێكهاتهیی وحیزبایه‌تى وكهسایهتییهكى سه‌ربه‌خۆ بێت وسه‌ربه‌ست بێت له‌هه‌ڵبژاردنى كابینه‌ى وه‌زارى بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌بێ فشار به‌ئه‌ركى خۆى هه‌ڵسێت".
شایه‌نى باسه عه‌لا روبیعی په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرۆن دووپاتیكردبوو "هاوپه‌یمانى سائیرون به‌شدارى حكومه‌تى داهاتوو ناكات ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن شه‌قامى عێراقییه‌وه دیارى نه‌كرێت".
كه‌چى سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى داواى په‌له‌كردن كرد له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێك جێ ڕه‌زامه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى وسیاسى بێت.