تاوانى وه‌سبه‌.. سه‌ركۆنه‌كردنێكى فراوان وبڕیاره‌كانى دادگا تاوانباران ڕاوده‌نێت

  • 12-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع-مه‌لاز ئه‌مین
    ده‌زگا حكومییه‌كان وڕێكخراوه‌كان وكه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان وهه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌غدا سه‌ركۆنه‌ى تاوانى دڕندانه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌یان كرد كه‌له‌گۆڕه‌پانى وه‌سبه‌ى ناوه‌ڕاستى به‌غدا ڕوویدا.
     
    لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقییه‌ى(اه‌ع)ڕایگه‌یاندبوو"قوربانییه‌كه‌ گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 17ساڵ بووه‌ وناوى (هه‌یسه‌م عه‌لى )ه‌ وله‌ماوه‌ى پێنج رۆژى ڕابردوودا داواى له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كرد له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى گردبوونه‌ته‌وه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ ،به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و داوایه‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌ بۆیه‌ له‌ئه‌نجامدا مشت ومڕى وده‌مه‌قاڵى دروست بوو ،وچه‌ند كه‌سانێك هه‌ستان به‌فڕێدانى بۆمبى مۆلۆتۆف بۆ نێو ماڵى گه‌نجه‌كه‌ وگه‌نجه‌كه‌یش ده‌مانچه‌ى پێبوو وته‌قه‌ى به‌سه‌ریان كرد بۆیه‌ هه‌ڵیانكوتا سه‌ر ماڵه‌كه‌ وكوشتیان وپه‌له‌كێشیان كرد وله‌سه‌ر یه‌كێك ئه‌ستونه‌كان هه‌ڵیانواسیه‌وه‌".
     
    خه‌ڵه‌ف وتیشى"هه‌موو رێوشوێنه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌لێكه‌وته‌كانى رووداوه‌كه‌ وڕاوه‌دوونانى تاوانبار گیراوه‌ته‌ به‌ر له‌نێویشیاندا ده‌ركردنى ته‌رمه‌كه‌ وكه‌یسه‌كه‌ له‌ئێستادا له‌به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ وبنكه‌ى پۆلیسى باب شێخ ڕاسپێردرا بۆ كردنه‌وه‌ى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌".
     
    لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌شداربوون له‌كوشتنى گه‌نجێكى له‌گۆره‌پانى وه‌سبه‌ ده‌رده‌كات
    ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ئاسایشى نیشتمانى ده‌ستیكردووه‌ به‌ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ى تاوانى كوشتنى گه‌نجێك له‌گۆڕه‌پانى وه‌سبه‌".
    وتیشى"فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى هه‌ر كه‌سێك به‌شدار بووه‌ له‌ئه‌نجامدانى ئه‌م تاوانه‌ دڕنده‌ ده‌رده‌كرێت".
    هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ له‌عێراق به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى رووداوه‌كه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى گۆڕه‌پانى وه‌سبه‌ى كرد له‌تاوانێكى دڕنده‌ هاوڵاتییه‌كى كرده‌ ئامانج له‌به‌ر چاوى هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌ر وكامێره‌كان .
     
    كۆمسیۆنه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"له‌كاتێكدا كۆمسیۆنه‌كه‌ سه‌ركۆنه‌ ئه‌م كرده‌وه‌ دڕندانه‌ ده‌كات كه‌ژى هه‌موو به‌ها وبنه‌ماكانى مافى مرۆڤ ومافى ژیان..كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رله‌نوێ داوا له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان بپارێزن وهاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن له‌ره‌وانه‌كردنى تاوانباران بۆ دادگا بۆ ئه‌وه‌ى سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ى خۆیان وه‌ربگرن".
    كۆمسیۆنه‌كه‌ داواى له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد بوونیان خۆیان له‌گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان پته‌وتر بكه‌نه‌وه‌ وكار بكه‌ن بۆ دیاریكردنى هه‌ر حاڵه‌تێكى گوماناوى كه‌ڕه‌نگه‌ خۆپیشاندانى ئاشتیخواز بكاته‌ ئامانج ورێگا بگرێت له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م حاڵه‌تانه‌ له‌قۆناغى داهاتوودا.
    بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ،حه‌یده‌ر عه‌بادى،سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ رووداوه‌كه‌ى سه‌ركۆنه‌كرد.
    عه‌بادى له‌تویتێكدا له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕایگه‌یاند"كرده‌وه‌كانى كوشتن وسوكایه‌تى كردن وتیرۆركردنى دڕندانه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین له‌هه‌ر لایه‌نێك بێت ،چونكه‌ كۆمه‌ڵگه‌كان ته‌نها به‌یاسا بنیات ده‌نرێن ،وپه‌نابردن بۆ عه‌قڵییه‌تى گردبوونه‌وه‌ دادپه‌روه‌رى له‌ناببات پلانێكى خراپه‌ بۆ به‌لاڕێدابردنى ئاشته‌وایی".
     
    سه‌یدعه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌یش رووداوه‌كه‌ى سه‌ركۆنه‌كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند،حه‌كیم دووپاتیكردۆته‌وه‌"دواى رووداوه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى وه‌سبه‌ واپێویست ده‌كات كه‌سانى گێره‌شێوێن له‌خۆپیشاندانه‌كان جیابكرێنه‌وه‌ كه‌ په‌نا ده‌به‌ن به‌ر تێكدان وتاوانكارى وده‌بێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ستن بۆ پاراستنى گیان وموڵكى هاوڵاتیان،له‌هه‌مان كاتدا داوا ده‌كه‌ین خۆپیشاندانه‌كان له‌شوێنه‌ دیاریكراوه‌كان سنووردار بكرێن بۆ رێگاگرتن له‌و كه‌سانه‌ى هه‌وڵى تێكدانى ئاسایشى گشتى وده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر موڵكى گشتى وتایبه‌ت ده‌ده‌ن وده‌یانه‌وێت بیرۆكه‌ى حاڵه‌تى له‌ده‌ست ده‌رچوون بڵاوبكه‌نه‌وه‌".
    هه‌روه‌ها هه‌ژمارى نزیك له‌سه‌ركرده‌ى ڕه‌وتى سه‌درى له‌رێگاى تویتى نوێنه‌ره‌كه‌ى ساڵح عێراقى داواى له‌خۆپیشانده‌ران كرد هاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بكه‌ن وله‌گۆره‌پانه‌كانى خۆپیشانده‌ران دووریان نه‌خه‌نه‌وه‌.
    عێراقى له‌پۆستێك له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند"زۆربه‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژى بكرێته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز په‌له‌ده‌كه‌ین بۆ زانینى ئه‌نجامده‌رانى ،به‌ڵام یه‌كسه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌یان ئاماده‌یه‌ كه‌بریتییه‌ له‌وه‌ى:ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران كه‌سانى((گیره‌شێوێنن)).
    لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رووداوه‌كه‌ى به‌(كارێكى ترسناك)وه‌سفكرد.
    باڵیۆزخانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند"به‌رده‌وام راپۆرتى شڵه‌ژاوى پێ ده‌كات كه‌باس له‌وه‌ده‌كات كه‌خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز رووبه‌رووى هه‌ڕه‌شه‌ ورفاندنى وكوشتن ده‌بنه‌وه‌".
    وتیشى"نابێت رێگا به‌م كرده‌وانه‌ بدرێت ،ونابێت حكومه‌تى عێراقى رێگا به‌كرده‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاساى بدات وبه‌رده‌وام بێ ده‌نگ بێت".
    باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مرێكا به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى"به‌كارهێنانى توندوتیژى وتۆقاندنى كرده‌وه‌ بۆ په‌ككخستنى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ ویاسایی ودادپه‌روه‌رى وه‌كو چۆن ئه‌وه‌ى له‌گۆره‌پانى وه‌سبه‌ روویدا كه‌كارێكى ترسناكه‌".
     
    ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ ناڕه‌زایه‌تى وسه‌ركۆنه‌كردنى خۆپیشانده‌رانى گۆره‌پانى ته‌حریر تۆماركرد كه‌تیایدا باسیان له‌وه‌كرد ئه‌م رووداوه‌ دڕنده‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌خۆپیشاندانى ئاشتیخوازه‌وه‌ نییه‌ وئه‌نجامده‌رانى ده‌بێت سزاى خۆیان وه‌ربگرن وبدرێنه‌ دادگا.