به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تاوانى گۆڕه‌پانى وهسبهى سه‌ركۆنه كرد كه‌تیایدا گه‌نجێك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سێكه‌وه له‌به‌رده‌م چاوى خه‌ڵكى له‌سێداره درا وپاشان ته‌رمه‌كه‌ى لهگۆڕهپانێكى گشتى هه‌ڵواسرا به‌هۆى دهمهقاڵییهكهوه.
عه‌مید خالد محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) دووپاتیكرده‌وه"وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌ركۆنه‌ى ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه ده‌كات وه‌كو چۆن سه‌ركۆنه‌ى هه‌موو كرده‌وه‌كانى پشێوى ده‌كات له‌رۆژانى رابردوو روویاندا له‌دزى وسوتاندنى موڵكى هاوڵاتیان له‌ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى به‌غدا"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌رده‌وامه له‌به‌رگریكردن له‌گیان وماڵ وموڵكى هاوڵاتیان".
وتیشى "ئه‌م كرده‌وه تاوانكارییانه به‌بێ سزادانى یاسایی ئه‌نجامده‌رانى تێناپه‌ڕێت ولهرێگاى فه‌رمانى دادوه‌رى"،داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد كه‌پێویسته هاوكاربن ورۆڵهكانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ ده‌رخستنى گۆمانلێكراوهكان كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆپیشاندانه‌كان قۆرخ بكه‌ن وبهكردهوهى تێكدان هه‌ستن ووڵات به‌ره‌و پشێوى به‌رن".
شایه‌نى باسه ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌شداربوون له‌كوشتنى گه‌نجێك له‌گۆڕه‌پانى وه‌سبه ده‌رده‌كرێت