ڕۆناڵدۆ دەیەوێت لە یارى کۆتایی خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ڕووبەڕووى ڕیاڵ مەدرید ببێتەوە

  • 12-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    چاودێرى-اه‌ع
     
    ڕۆناڵدۆ نایەوێت لە قۆناغى ١٦ى چامپیۆنز لیگدا ڕووبەڕووى ڕیاڵ مەدرید ببێتەوە، بەڵکو دەیەوێت لە یارى کۆتاییدا بەیەکبگەن.
     
    دواى کۆتایى هاتنى قۆناغى کۆمەڵەکانى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆس ئاماژەى بەوە کرد، ئارەزوو ناکات لە قۆناغى ١٦دا ڕووبەڕووى یانەى ڕیاڵ مەدریدى پێشووى ببێتەوە.
     
    لەو بارەیەوە ڕۆناڵدۆ دەڵێت "نازانم، قورسە ئەوە بڵێم، من لە تیپێکى تایبەتدام، بەڵام بەلامەوە باشترە ڕووبەڕووبوونەوەمان لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دواتربێت، یان لە یارى کۆتاییدا بێت".