عومێرى: یاساى هه‌ڵبژاردن بوه‌ته‌ هۆى په‌ككه‌وتنى چه‌ندین یاساى گرنگ

  • 12-12-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غداد-اه‌ع

     
    ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ غایب عومێرى ئه‌ندامى فراكسیۆنى سائیرون ، جه‌ختى كرده‌وه‌ زۆربه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى له‌ په‌رله‌مان دا هه‌یه‌ په‌كى كه‌وتووه‌ تاوه‌كو په‌سه‌ند كردنى یاساى نوێى هه‌ڵبژاردن.
     
    عومێرى به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى ڕاگه‌یاند :" زۆربه‌ى یاساكان له‌ په‌رله‌ماندا كه‌ هه‌مواركراوه‌ به‌ فشارى جه‌ماوه‌ر هاتووه‌ ، رونیشیكرده‌وه‌ " ده‌بێت ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گوێ بیستى داواكارى گه‌ل بێت وجێ به‌جێیان بكات ، زۆربه‌ى لایه‌نه‌ سیاییه‌كان باوه‌ریان به‌ هێزێكى جه‌ماوه‌رى هه‌یه‌ ئه‌و هێزه‌ش له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌هێزتره‌".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " زۆربه‌ى یاساكان دواى په‌سه‌ند كردنى یاساى هه‌ڵبژاردن وتوێژیان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت وه‌ك یاساى پاراستنى ته‌ندروستى و پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى و یاساى نه‌وت وغاز و چه‌ندین یاساى دیكه‌ ".
     
    عومێرى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند:" به‌نده‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردن یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه‌ ده‌بێت و جێگاى ڕه‌زامه‌ندى شه‌قامى عێراقى ده‌بێت ئه‌وه‌ش به‌ فره‌ بازنه‌یى ده‌بێت و به‌ به‌ده‌ست هێنانى له‌ 100%ى ده‌نگه‌كان".
     
    جێى ئاماژه‌ پێ كردنه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بریارى دا كه‌ دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ى هه‌ڵگرت بۆ كاتێكى نادیار، و دانیشتنێكى تایبه‌ت ده‌به‌ستێت بۆ ده‌نگدان له‌ سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن ، به‌ پێدانى كات بۆ لیژنه‌ى یاسایى بۆ ئه‌وه‌ى كۆببێته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى مادده‌ى (15) له‌ یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌  سیاسیه‌كان.