حه‌كیم:جه‌خت له‌سه‌ر دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێك ده‌كه‌ینه‌وه‌ جێى ڕه‌زامه‌ندى هه‌مووان بێت

  • 12-12-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ جه‌ختى،له‌پێویستى په‌له‌كردن له‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێك كرده‌وه‌ جێ رَه‌زامه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى وسیاسی بێت.
    نوسینگه‌ى حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"حه‌كیم له‌میان پێشوازیكردنى له‌مارتن هۆتسن باڵیۆزى نوێى یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌به‌غدا دۆاپێشهاته‌كانى دیمه‌نى سیاسی له‌عێراق وناوچه‌كه‌ وپه‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق ویه‌كێتى ئه‌وروپا تاوتوێ كردووه‌".
     
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"حه‌كیم سه‌رله‌نوێ هه‌ڵویستى خۆى دووپاتكرده‌وه‌ به‌پاڵپشتى جێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌ ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز وبه‌رده‌وامیدان به‌پرۆژه‌ى چاكسازى كه‌له‌ئێستادا پێویستییه‌كى ئیجگار گرنگه‌"،جه‌ختیشى له‌پێویستى پاراستنى خۆپیشانده‌ران ودوورخستنه‌وه‌ى تێكده‌ران كردووه‌ كه‌هه‌وڵى ده‌ده‌ن خۆپیشاندانه‌كان له‌ئاشته‌وایی خۆى به‌لاڕێدا به‌رن بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئامانجى تایبه‌ت".
     
    جه‌ختیشى له‌"گرنگى په‌له‌كردن له‌هه‌ڵبژاردنى كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆ كرده‌وه‌ كه‌جێ ڕه‌زامه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى وسیاسی بێت وبوێر وده‌ستپاكیش بێت وتواناى به‌رێوبردنى حكومه‌تى راگوزه‌رى هه‌بێت وئاماده‌كارى بكات بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌".