به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ په‌یمانگاى یاساى نێوده‌وڵه‌تى په‌سه‌ند كردنى یاسا داڕشتنه‌كانى تاوتوێ كرد به‌وپێیه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا وجێ به‌جێ كردنى داواكارییه ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه (اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"حه‌داد پێشوازى له ولیام سبینس سپینه‌ر به‌رَێوبه‌رى جێ به‌جێ كارى په‌یمانگاى یاساى نێوده‌وڵه‌تى ومافى مرۆڤ ونه‌جم خه‌فاجی به‌رێوبه‌رى نوسینگه‌ى عێراقی په‌یمانگاكه كردووه وله‌میان دیداره‌كه تاوتوێ رێكاره‌كانى پته‌وكردنى میكانزم وهاوكارییه‌كان نێوان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وپه‌یمانگاى یاساى نێوده‌وڵه‌تى كراوه له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى ژماره‌یه‌ك بابه‌ت وكه‌یسى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا".
حه‌داد ئاماژه‌ى به‌وه دا "ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌رده‌وامه له‌ئه‌رك وكار وچاودێرییه‌كانى بۆ په‌سه‌ندكردنى یاسا ودارشتنه‌كان به‌و پێیه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانى قۆناغى ئێستایی وجێ به‌جێ كردنى داواكارییه ڕه‌واكانى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز،شایه‌نى باسیشه ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌نگى له‌سه‌ر پاكێجێكى گرنگى یاسا وبڕیاره‌كان دا له‌نێویشیاندا هه‌ڵپه‌ساردنى ده‌رماڵه‌كانى به‌رپرسان وهه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوو ویاساى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان وپێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌كانى ده‌ستوور "وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ى یاسایی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامه وبه‌سه‌رپه‌رشتى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه بۆ په‌سه‌ند كردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ،وهه‌روه‌ها چه‌ند یاساییه‌كى تر‌ى گرنگ هه‌ن له‌چوارچێوه‌ى رێوشوێنه‌كانى داڕشتنه‌وه دان له‌سه‌روویشیانه‌وه یاساى دادگاى فیدڕاڵى ویاساى ئه‌نجومه‌نى فیدڕاڵى ویاسا خزمه‌تگوزارییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ژیانى رۆژانه‌ى هاوڵاتییانه‌وه".
لاى خۆیه‌وه ولیام سپینه‌ر جه‌ختى له"ئاماده‌یی په‌یمانگاى یاساى نێوده‌وڵه‌تى ومافى مرۆڤ كرده‌وه بۆ پێشكه‌ش كردنى ڕاوێژكارى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى په‌رله‌مانتاران له‌ئه‌نجامدانى كارى نوێنه‌رایه‌تى به‌وپێیه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى كۆمه‌ڵگا "،باسیشى له"گرنگى به‌رده‌وامى هاوكارى نێوان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى فیدراڵى وپه‌رله‌مانى كوردستان كرده‌وه له‌پێناو پته‌وكردنى كارى نوێنه‌رایه‌تى ده‌زگاكانى یاسادانان وئاڵوگۆڕى شاره‌زا وسه‌ردانه‌كانى نێوان لیژنه‌كان به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان بۆ هاوڵاتیان له‌میان دارشتن ویاسا كارپێكراوه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌هامه‌تییه‌كانى رۆژانه‌یان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق".