به‌غدا-اه‌ع
نورى سه‌باح دلێمى وه‌زیرى پلاندانان له‌گه‌ڵ "یوخن موله‌ر"كاربهرێخهرى ئه‌ڵمانى رێكاره‌كانى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌وپێیه‌ى خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى هه‌ردوو وڵات بكات تاوتوێ كرد.
وه‌زاره‌تى پلاندانان ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"نورى دلێمى وه‌زیرى پلاندانان ستایشى رۆڵى نایابى حكومه‌تى ئه‌ڵمانیا كردووه له‌پاڵپشتى كردنى عێراق له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان،جه‌ختیشى له‌گرنگى كاراكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه‌كانى هاوكارى هاوبه‌ش كرده‌وه،به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى"سیمنز"،وپتهوكردنى سیسته‌مى خۆجێى به‌هاوكارى له‌گه‌ڵ ئاژانسى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیا GIZ،ودابینكردنى رێكاره‌كانى پاڵپشتى كردنى كه‌رتى تایبه‌ت.
هه‌روه‌ها له‌دیداره‌كه تاوتوێ هاوكارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئه‌ڵمانى كراوه لهبهرهوپێشبردن وپتهوكردنى كارمه‌ندانى عێراقى له‌هه‌ردوو كه‌رتى گشتى وتایبه‌ت ودابین كردنى هه‌لى كارى زیاتر بۆ گه‌نجان؛له‌میان پرۆژه كاراكانى ئه‌ڵمانیا له‌عێراق.
لاى خۆیه‌وه شاندى میوان ستایشى ئاستى هاوكارى نێوان عێراق وئه‌ڵمانیا كرد لهسهرجهك بواره‌كان ،هه‌روه‌ها مۆله‌ر جه‌ختى له"ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى بۆ پێشكه‌ش كردنى هه‌موو جۆره پاڵپشتییه‌ك بۆ حكومه‌ت وگه‌لى عێراق ،وجهختیشى له‌هه‌وڵه‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى كرد بۆ پته‌وكردنى كارى هاوبه‌ش نێوان هه‌ردوو وڵات.