لە بەسەرە ژمارەیەك گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركران

ئەمنی
  • 4-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی رابیعە، ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند لە پرۆسەیەكدا لە پارێزگای بەسرە 7 بازرگانی ماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیر كردوە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، فەرماندەیی هێزەكانی بەرەنگاربونەوەی بازرگانیكردن و بەكاهێنانی ماددە هۆشبەرەكان رایدەگەیەنێت دوای بەدەستهێنانی زانیاری هەواڵگری، لە پلانێكی سەركەوتودا توانیویانە 7 گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر بكەن. وتیشی لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستیشیان گرتووە بەسەر چەندین جۆری چەك و تەقەمەنی و چەند جۆرێكی ماددەی هۆشبەردا، دوای وەرگرتنی وتەشیان، روبەروی دادگا كراونەتەوە.