به‌غداد-اه‌ع
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق جەختیش كرده‌وه كاندیدكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ ، دەبێت مایەی رەزامەندی گەل بێت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌به‌یانامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگه‌یاند:" به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆ و كەسانی ئه‌كادیمی و نوێنەری سه‌ندیكاكان و چالاكوانانی مه‌ده‌نی كۆبوەوە و لە كۆبونەوەكەدا باس لە له‌كاندیدكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ كرا، جەختیش لەسەر ئەوە كرایەوە دەبێت مایەی رەزامەندی گەل بێت".
له به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا "باس له دۆخی ئێستای وڵات و هه‌وڵه‌كانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بۆ حكومه‌تی كاتی کرا له چوارچێوه‌ی كاته ده‌ستوریه‌كاندا، جەختیش لەوەكرایەوە، به‌شداریكردنی نوخبه جیاوازه‌كان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بڕیاری نیشتمانی له باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی جێ به‌جێكردنی به‌ركه‌وته‌كانی چاكسازی و ئاماده‌كاری بێت بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد به‌پێی یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردنی دادپەروەرانە، كارێكی گرنگە.
سەرۆک کۆمار ئەوەی دوپاتكردەوە "پێویستە سه‌رۆك وه‌زیرانی کاتیی جێگەی ڕه‌زامه‌ندی گه‌لی عێراق بێت به‌گشت چین توێژه‌كانییه‌وه و ببێته مایه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باشتر بۆ گەلی عێراق لە چوارچێوەی یاسا و کاتە دەستوریەکاندا.
ھاوکات جەخت له‌سەر گرنگی پاراستنی بەئاشتی بەڕێوەچونی خۆپیشاندانه‌كان کرایەوە، لەگەڵ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕان و دەرچوان له‌یاسا و بەتایبەتی ئەو کەسانەی كه‌خۆپیشاندەران و ئاسایشی گشتی ده‌كه‌نه ئامانج.
به‌یانامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه كرد سه‌رۆك كۆمار، له میانی گفتوگۆیه‌كی ڕون و ئاشكرا گوێبیستی دید و بۆچونی ئاماده‌بوان بوو، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازی و خواسته ڕه‌واكان و چۆنیه‌تی كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه ئاشتیخوازه‌كان ببنه بنه‌مای كاركردن بۆ چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ی یه‌كجارەكی له پرۆسه‌ی سیاسی و ده‌ستكردن به‌قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتمان و پاراستنی مافه‌كانی هاوڵاتیان.