وه‌زاره‌تى به‌رگرى:پاراستنى سنور به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى ده‌بێت

ئەمنی
  • 11-12-2019, 00:00
  • +A -A

    به‌غداد-اه‌ع
     
    عه‌مید یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى به‌رگرى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ،جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ پاراستنى سنورى عێراق-سوریا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى ده‌بێت.
     
    ره‌سول له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند:" هه‌ماهه‌نگیه‌كى باش هه‌یه‌ له‌ نێوان ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانیه‌وه‌ له‌نێوانیشیاندا حه‌شدى شه‌عبى، بۆ پاراستنى ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان وناوچه‌ بیابانیه‌كان هه‌روه‌ها ناوچه‌ سنوریه‌كان له‌گه‌ڵ سوریا". 
    ره‌سول ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ راوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش له‌ ناوچه‌ بیابانى و زنجیره‌ شاخاویه‌كان ، هێزه‌كانمان چه‌ندین ئۆپراسیۆنى فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ پاڵشتى هه‌وڵى هه‌واڵگیرى ، هه‌روه‌ها توانراوه‌ سنورمان له‌گه‌ڵ سوریا بپارێزین به‌ دانانى چه‌ندین كامیراى زیره‌ك و چاودێرى بۆ پاراستنى ئه‌و ناوچانه‌".
     
    ره‌سول وتیشى :" هێزه‌كانمان پێش چه‌ند رۆژێك قۆناغى حه‌وته‌مى ئۆپراسیۆنى سه‌ركه‌وتنى به‌پێى ئه‌و پلانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شه‌وه‌ دانرابوو به‌سه‌ركه‌وتن كۆتایى پێ هێنا ، توانرا چه‌ندین پێگه‌ و میوانخانه‌ى داعش بروخێنن و هه‌روه‌ها توانرا چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ى گرنگمان ده‌ستكه‌وت".