به‌غدا-اه‌ع
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه خواستى سه‌ركه‌وتن له‌كاتێكى پێوانه‌یی ئامانجه نه‌خشه‌كراوه‌كانى خۆى پێكا.
خه‌فاجی له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئۆپراسیۆنى خواستى سه‌ركه‌وتن ئامانجه‌كانى خۆى له‌كاتێكى پێوانه‌یی پێكا كه‌پلانى بۆ دانرابوو له‌ماوه‌ى 72كاژێر له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وله‌میان چوار قۆڵه‌وه:میحوه‌رى سامه‌ڕا ومیحوه‌رى باره‌گاى كۆنترۆڵى پێشكه‌وتوو له‌كه‌ركوك ومیحوه‌رى دیاله ومیحوه‌رى سه‌ڵاحه‌ددین وبه‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى".
ئاماژه‌یشى دا "پرۆسه‌كه بووه هۆى كووژرانى ژماره‌یه‌ك تیرۆرست وده‌ستگیركردنى چه‌ند تیرۆرستێكى دیكه ووێرانكردنى ژماره‌یه‌ك میوانخانه وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ژماره‌یه‌ك چه‌ك.
خه‌فاجى روونیشیكرده‌وه"ئامانجى ئه‌م پرۆسه‌یه پشكنین وكیۆماڵكردنى ناوچه وگونده‌كانه وده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كان وبنبڕكردنى سه‌رچاوه‌ى تیرۆر بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌من وسه‌قامگیرى له‌میان كه‌رته‌كان كه‌ئه‌م قۆناغه ده‌یانگرێته‌وه له‌پارێزگاكانى (دیاله - كه‌ركوك - سه‌ڵاحه‌ددین)وبه‌پێ زانیارى هه‌واڵگیرى ورد".
جێ ئاماژه‌پێكردنه شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى رۆژى شه‌ممه‌ى ڕابردوو ده‌ستپێكردنى قۆناغى حه‌وته‌مى ئۆپراسیۆنى خواستى سه‌ركه‌وتن له‌چوار پارێزگا ڕاگه‌یاند بۆ له‌ناوبردنى پێگه‌ى تیرۆرستانى داعش.