به‌غدا-اه‌ع
ئه‌حمه‌د كینانى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ،فراكسیۆنه سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌باره‌ى ماوه‌ى یاسایی حكومه‌تى نوێ.
كینانى له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"چه‌ندین ناو له‌لایه‌ن پێكهاته سیاسییه‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندران،بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران بۆ ماوه‌ى داهاتوو"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌وه‌ى له‌م كاته گرنگه شێوازى حكومه‌تى داهاتوو وماوه‌ى ده‌ستوورییه له‌ئه‌نجامدانى ئه‌ركى جێ به‌جێ كارى".
وتیشى"ماوه‌ى یاسایی حكومه‌تى داهاتوو تاوه‌كو ئێستا رێككه‌وتنى له‌باره‌وه نه‌كراوه،ئایا ئه‌ركه‌كانى بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ ده‌بێت یان ساڵێك،یان به‌رنامه‌ى جێبه‌جێكارى بۆ ماوه‌ى هه‌ڵبژاردنى ته‌واو ده‌كات".
كینانى جه‌ختى له"گرنگى رێككه‌وتنى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرفتى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو بۆ ده‌رچوون له‌قه‌یرانى ئێستا".
له‌لایه‌كى تره‌وه ،رائید ركابى راوێژكارى یاسایی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه"ده‌ستوورى عێراقى هیچ ده‌قى روون له‌به‌نده‌كانى له‌خۆنه‌گرتووه په‌یوه‌ست بێت به‌ده‌سه‌ڵات وئه‌ركى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر".
ركابى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"ده‌ستوورى عێراقى پرۆسه‌ى كاربهرێكردن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه رێكنه‌خستووه ،له‌هه‌مان كاتدا جه‌ختیشى له"گرنگى هه‌نگاونانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌دانانى یاساى بوودجه وپه‌سه‌ندكردنى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌ئاسایشى خۆراكى وده‌رمان وته‌ندروستى بۆ هاوڵاتیان".