دەستپاکی خوێندنەوەیەک بۆ ھەڵمەتێکی گەورە دژی گەندەڵی پێشکەش دەکات بەبەشداری نێودەوڵەتی

  • 10-12-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غداد-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى خوێندنەوەیەک بۆ ھەڵمەتێکی گەورە دژی گەندەڵی پێشکەش دەکات بەبەشداری نێودەوڵەتی.
     
    یوسف كیلابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاچانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع) ڕایگه‌یاند:"لیژنه‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى خوێندنه‌وه‌یه‌كى تێروته‌سه‌لمان پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دژه‌ گه‌نده‌ڵى كردووه‌ بۆ ھەڵمەتێکی گەورە دژی گەندەڵی پێشکەش دەکات بەبەشداری نێودەوڵەتی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌ دزراوه‌كانى عێراق.
     
    كیلابى وتیشى یاسا هه‌مواركراوه‌كانى ئێستا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پاره‌كان ئه‌سته‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یاساى سزادانى عێراقى یاسایه‌كى مه‌ده‌نیه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر سزادانى ئابورى ناكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت چه‌ند یاسایه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت تاوانبار ئازاد نه‌كرسێت تاوه‌كو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پاره‌كان .
     
    هه‌ر له‌ لێدوانه‌كه‌یدا كیلابى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد "به‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌نجمه‌نى نوێنه‌ران و لیژنه‌ى ده‌ستپاكى هه‌موارى یاساى گه‌ڕاندنه‌وه‌ كرا كه‌ چه‌ندین كۆسپى له‌گه‌ڵ وڵاتان چاره‌سه‌ر كرد له‌ باره‌ى قه‌رزى كۆمپانیاكان كه‌ گرێ به‌ستیان له‌گه‌ڵ كراوه‌ پێش ساڵى 2003".