به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه نزیكه‌ى 48ترلیۆن دینار كورتهێنان هه‌یه له‌بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو،روونیشیكرده‌وه كورتهێنانى دارایی له‌مپه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م په‌سه‌ند كردنى یاساى بودجه له‌ماوه‌ى دیاریكراویدا.
حونه‌ین قه‌دو ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند "له‌ئێستادا به‌دواى داهاتى دارایی نوێ ده‌گه‌ڕێن له‌پێناو پاڵپشتى كردنى بوودجه به‌رێژه‌ى زیاد له150ترلیۆن دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت ".
ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان وگرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان وخه‌رجی ومووچه‌كانى فه‌رمانبه‌ران لایه‌نى وه‌به‌رهێنان له‌بوودجه‌دا كه‌مده‌كاته‌وه".
قه‌دو باسى له‌وه‌یش كرد"بوودجه‌ى گشتى رووبه‌رووى گرفتى ده‌نگدان ده‌بێت له‌قۆناغى داهاتووى دیاریكراودا ئه‌گه‌ر بێت كورتهێنانى دارایی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت".
شایه‌نى باسه دكتۆر سه‌عه‌د حه‌دیسى وته‌بێژى فه‌رمى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه،ڕه‌شنووسى بوودجه‌ى ئێستاى ساڵى 2020 چه‌ند خاڵێك زیادكراوى له‌خۆگرتووه بۆ به‌ده‌مه‌و هاتنى داواكارى خۆپیشانده‌ران ،كه‌چى عه‌دنان زورفى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی باسى له‌وه‌كرد ده‌روازه سنوورییه‌كان كه‌له‌هه‌ر چوار ده‌ورى عێراق بڵاوبۆته‌وه داهاتێكى تره ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت سوودى لێببینێت بۆ پاڵپشتى كردنى داهاته‌كان وكه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنان كه‌بۆته گرفتێكى گه‌وره له‌كاتى تاوتوێ وپه‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى ده‌وڵه‌ت له‌پاڵ پێگه گه‌شتیارییه‌كان به‌تایبه‌ت دواى به‌رقه‌راربوونى ئاسایش وخواستى جیهان به‌گه‌شت كردن بۆ عێراق كه سه‌رچاوه‌ى شارستانییه‌تى مرۆڤایه‌تى .