به‌غداد-اه‌ع
سبه‌ینى چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دانشتنى ئاسایى خۆى ده‌به‌ستێت بۆ ده‌نگ دان له‌سه‌ر پرۆژه یاساى هه‌ڵبژاردن.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له به‌یانامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند :" له كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ینێى په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه یاسایه‌ك ده‌درێت گرنگترینیان یاساى هه‌ڵبژاردنه".
له به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه " له كارنامه‌ى دانیشتنى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى په‌رله‌مان هه‌روه‌ها ده‌نگ له سه‌ر هه‌موارى دووه‌مى پرۆژه یاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانلێكه‌وتوانى ئۆپراسیۆنه جه‌نگیه‌كان و هه‌ڵه سه‌ربازیه‌كان و ئۆپراسیۆنه‌كانى تیرۆرى ژماره 29 ساڵى 2009 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى شه‌هیدان و قوربانیان و زیندانیانى ساسی و لیژنه‌ى مافى مرۆڤه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت".