به‌غداد-اه‌ع
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه داواى له خۆپیشانده‌ران كرد كه كه‌سانى گێره‌شێوێن له خۆیان جیا بكه‌نه‌وه و دوور بكه‌ونه‌وه له تێكدان و هێرشكردنه سه‌ر موڵكى گشتى وتایبه‌تى ، و رێگاگرتن به‌لا رێدا بردنى خۆپیشاندانه ئاشتى خوازه‌كان.
حه‌كیم له به‌یانامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" سوود له ڕۆژى جیهانى مافى مرۆڤ وه‌رده‌گرین و داوا له‌سه‌رجه‌م گه‌لان و وڵاتانى جیهان ده‌كه‌ین كه رێز له مرۆڤ و مرۆڤایه‌تى بگرن، یه‌زدان رێزى له مرۆڤ گرتووه به سوره‌تێك له قۆرئانى پیرۆز {وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَمَ} له گرنگترین رێزگرتنه‌كان له مرۆڤ رێزگرتنه له ماف و ئازادیه‌كانى كه له سه‌رجه‌م ده‌ستوره‌كاندا دانى پێدراوه ".
هه‌ر له‌به‌یانه‌كه‌دا هاتووه" ئه‌وه‌ى جێگاى دڵخۆشى ئێمه‌یه كه عێراق له‌ریزى ئه‌و وڵات و سیسته‌مه پێشكه‌وتوانه دایه كه رێز له مافى مرۆڤ ده‌گرێت له میان ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ى كه ئێستا له به‌غداد و زۆربه‌ى پارێزگاكان ئه‌نجام ده‌درێت بۆ چاكسازى له ڕه‌وشى وڵات و به‌ده‌ستهێنانى مافه ڕه‌واكانى خۆیان".