به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له‌میان پێشوازی كردنی له‌سه‌رۆك فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان جه‌خت له‌پابه‌ندبوون به‌واده‌كان ده‌كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پاڵێوراوی سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی كاتی

  • 9-12-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق جوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەسپێكرد.
    بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند، لە كۆشكی سەلام لە بەغداد سەرۆك بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرۆكی كوتلە سیاسیەكانی بەشدار لە پەرلەمانی عێراق كۆبوەوە.بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا سەرۆك بەرهەم لەگەڵ سەرۆكی كوتلە سیاسیەكان تاووتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتیان كردوە، تەئكیدكراوەتەوە لەسەر گرنگی پابەندبون بە ماوە دەستورییەكان بۆدیارییكردنی سەرۆكوەزیرانی نوێلەم بارەیەوە سەرۆك كۆمار جەختیكردوەتەوە كە پێویستە لەكاتی هەڵبژاردنی سەرۆكوەزیرانی نوێدا، رەچاوی كەسایەتی نیشتیمانی و توانا و لێوەشاوەیی بكرێـت و رەزامەندی رۆڵەكانی گەلی عێراقی لەسەر بێت، بە جۆرێك سەرۆكوەزیرانی نوێ توانای هەبێت چاكسازییە داواكراوەكانی عێراقییەكان بێنێتە دی و ئامادەسازی بكات بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و پێشوەخت لە چوارچێوەی یاسایەكی هەڵبژاردنی نوێدا، كە بەجۆرێك بێت رۆڵەكانی گەل بتوانن بە ئیرادەی ئازادانەی خۆیان نوێنەرەكانیان دیاریی بكەن.هەر لەو كۆبونەوەیەدا سەرۆك بەرهەم بۆ كوتلە سیاسییەكانی دوپاتكردۆتەوە كە پێویستە هەمو جۆرە توندوتیژییەك دژی خۆپیشاندەران بوەستێنرێت و لێپێچینەوە لە تاوانكاران و لادەرانی یاسا ئەنجامبدرێت، ئەو تێكدەرانەی كە خۆپیشاندانە ئاشیخوازەكانی خەڵك و ئاشتی گشتی و مافە دەستورییەكانی خۆپیشاندانێكی ئاشتانەی خەڵكیان قۆستۆتەوە و بەلاڕێیاندا بردوە، هەروەك سەرۆك كۆمار دوپاتیكردۆتەوە كە پێویستە هێزە ئەمنیەكان چاودێری سەلامەتی چالاكوانانی ناوخۆپیشاندانەكان بكەن و گیانیان بپارێزن و بەدوریانبگرن لە رفاندن و راوەدونانی چەكدارە نەناسراوە تاوانكارەكان.
    لە كۆتایشدا سەرۆك كۆمار تەئكیدی كردوەتەوە كە پێویستە هەموان كاربكەین بۆ پشتیوانیكردن لە دەوڵەت و دامەزراوەكان، بە ئامانجی پاراستنی سەروەری یاسا.