به‌غدا-اه‌ع
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ركردنى بڕیارى نوێ له‌باره‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌غداى پایته‌خت خسته‌ڕوو.
خه‌ڵه‌ف له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند "فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان راسپارده‌یه‌كى ده‌ركردووه به‌وه‌ى نابێت حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستێوه‌ردانى بكات له‌كه‌یسه‌كانى تایبه‌ت به‌ئاسایش".
وتیشى "بڕیاره‌كان باس له‌وه ده‌كات راسپاردنى حه‌شدى شه‌عبى به‌ته‌نها به‌ئه‌ركى ئه‌منى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه"،ئاماژه‌یشى دا"باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌نێو به‌غداى پایته‌خت له‌شوێنه‌كانى خۆى ماوه‌ته‌وه".
شایه‌نى باسه هه‌ندێ له‌هۆكاره‌كانى ڕاگه‌یاندن باس له‌هه‌واڵێك كرد له‌باره‌ى ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ركردنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌به‌غداى پایته‌خت ورێگا گرتن له‌بوونیان له‌پایته‌ختدا".