به‌غداد-اه‌ع
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار له گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبووه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى دیار به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ى ڕاگه‌یاند:" سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبووه‌وه به‌مه‌به‌ستى دیارى كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ و وتوێژكردن له‌باره‌ى دوایین پێشهاته‌كان له وڵات".
جێى ئاماژه پێ كردنه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌رێكخه‌ر له چه‌ند ڕۆژى رابردوودا داواى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ به‌سه‌رجه‌م تواناكانیه‌وه به‌و پێیه‌ى واده‌ى حكومه‌تى كاربه‌رێكخه‌ر درێژه نه‌خایه‌نێت.