نه‌ینه‌وا - اه‌ع
زوهێر ئه‌عره‌جى قایمقامى موسڵ ره‌تیكرده‌وه هیچ حاله‌تێكى توشبوون ئه‌نفلونزاى باڵنده له‌موسڵ تۆماركرابێت
ئه‌عره‌جى ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"نموونه‌كان كه‌توشبووان وه‌رگیراوه ده‌ریخست كه توشى حاڵه‌تى ئه‌نفلونزاى توند بوونه نه‌ك ئه‌نفلونزاى باڵنده".
شایه‌نى باسه جاسم میعمارى به‌رێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى نه‌ینه‌وا باس له‌وه كردبوو كه‌حاڵه‌تێكى توشبوو به‌ئه‌نفلونزاى باڵنده تۆماركراوه وله‌ژێر كۆنترۆڵدایه، دووپاتیشیكرده‌وه چاره‌سه‌ره‌كان دابین كراوه وهیچ مه‌ترسى ودڵه‌راوكێى ناوێت.