باڵیۆزى عێراق پرسى نیشنگه‌ى خوێندكارانى قوتابخانه‌كان له‌عه‌ممان تاوتوێ ده‌كات

  • 8-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
    عه‌ممان - اه‌ع 
     
    حه‌یده‌ر عه‌زارى باڵیۆزى عێراق له‌ئه‌رده‌ن ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ سه‌لامه‌ حه‌ماد وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌رده‌ن رێكاره‌كانى پته‌وكردنى هاوكارى دوولایه‌نى نێوان هه‌ردوو وڵات و،كاروبارى ڕه‌وه‌ندى عێراقى له‌ئه‌رده‌ن تاوتوێ كرد.
     
    عه‌زارى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)دووپاتیكرده‌وه‌ "په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كان به‌ره‌وپێشچوونێكى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ له‌سایه‌ى بایه‌خى سه‌ركردایه‌تى سیاسى له‌عێراق وئه‌رده‌ن ،به‌به‌جێ گه‌یاندنى هاوبه‌شى زیاتر وهاوكارى له‌بوارى ئه‌منى بۆ پته‌وكردنى سه‌قامگیرى نێوان هه‌ردوو وڵات 
     
    باڵیۆزى عێراق وتیشى،"له‌په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام دایه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌رده‌نى ،بۆ چاودێرى كردنى كاروبارى ڕه‌وه‌ندى عێراقی ،به‌تایبه‌ت پرسى نیشنگه‌ى خوێندكارانى قوتابخانه‌كان".
     
    لاى خۆیه‌وه‌،وه‌زیرى ناوخۆى ئه‌رده‌نى "ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كه‌ى پیشاندا بۆ نه‌هیشتنى ئاسته‌نگییه‌كان كه‌رووبه‌رووى عێراقییه‌كان ده‌بێته‌وه‌ له‌كاتى هاتنه‌ نێو شانشینى ئه‌رده‌نى ونیشنگه‌یان به‌پێ رێسا ورێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان"،ئاماژه‌یشى دا "راسپارده‌كانى شاهانه‌یی جه‌خت له‌به‌ستنى پردى هاوكارى له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌هه‌ردوو بوارى ئه‌منى وئابوورى وپته‌وكردنى هاوبه‌شى نێوان به‌غدا وعه‌ممان".