بەغدا – ا ه ع فریاد رەواندزی وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار ئەمرۆ چوارشەمە رێنمایی دا بە وەزارەتەكەی پشتیوانی لە كاندید كردنی شاعیر مزەفەر نەواب بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب لە ساڵی 2018 بكەن كە لەلایەن یەكێتی نوسەرانی عێراقەوە كاندیدكراوە. لەوبارەیەوە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت رەواندزی بەشەكانی وەزارەتەكەی و دەزگاكانی راگەیاندن و كۆمەڵە و یەكێتی و سەندیكا رۆشنبیری و هونەریەكانی راسپاردووە پروپاگەندە بۆ كاندیدكردنی نەواب لە وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەمساڵ بكەن. وتیشی كاندیدكردنی نەواب روداوێكی نیشتمانی دەبێت و خزمەت بە بواری رۆشنبیری دەكات. لای خۆیەوە ئیبراهیم خەیات ئەمینداری گشتی یەكێتی نوسەرانی عێراق رایگەیاند یەكێتیەكەیان مزەفەر نەواب-ی شاعیری كاندیدكردووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ لەساڵی 2018 دا.