به‌غداد-اه‌ع-حسێن فێحان
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف وتوبێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جه‌ختى كرده‌وه كه عێراق پێویستى به سه‌ربازى بیانى نیه بۆ ئه‌وه‌ى بێته نێو ریزى هێزه سه‌ربازیه‌كان، له ئێستادا عێراق خاوه‌نى یه‌ك ملیۆن سه‌ربازى ئه‌منیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستى به سه‌ربازى بیانى نیه.
خه‌ڵه‌ف له لێدوانێكى تایبه‌ت به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) رایگه‌یاند " فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا نادات هیچ وڵاتێك سه‌ربازى خۆى ڕه‌وانه‌ى عێراق بكات بۆ كوشتنى عێراقیه‌كان ، ئه‌گه‌ر هاتوو كارى وا رووى دا ئه‌وا وه‌ڵامى جدیمان ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و وڵاته ".
له باره‌ى به ئامانج گرتنى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن هه‌ندێك ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و سایته ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه به‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى هه‌بووه له كوشتنى ۆپیشانده‌ران ، خه‌ڵه‌ف روونى كرده‌وه " حه‌شدى شه‌عبى خوێنى بۆ ڕۆله‌ى ئه‌م خاكه رشتووه له رووبه‌رووبونه‌وه‌ى داعش له پێناو پاراستنى گه‌ل و یه‌كریزى وڵات، حه‌شدى شه‌عبى رووبه‌رووى گه‌ل نابێته‌وه".
خه‌ڵه‌ف ئاماژه‌ى به‌وه كرد هه‌ندى وڵات هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م پرسه قۆرخ بكات بۆ به‌ئامانج گرتنى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌م وتانه‌ش پێویستى به وه‌ڵام نیه.