حزبى ده‌عوه‌ جه‌خت له‌ پاڵپشتى كردنى خۆى بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌كاته‌وه‌

  • 8-12-2019, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    حیزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،پاڵپشتى خۆى بۆ خۆپیشانده‌ران دووپاتكرده‌وه‌ وداوایشى كرد ده‌زگاكانى زانستى له‌لێكه‌وته‌كانى ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دووربخرێته‌وه‌.
    حیزبى ده‌عوه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند كه‌"جه‌خت له‌ئاشته‌وایی خۆپیشاندان ده‌كاته‌وه‌ به‌و پێیه‌ى رێكارێكى ده‌ڕبرینى ده‌ستوورییه‌ وپاڵپشتى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز ده‌كاته‌وه‌ كه‌داواى چاكسازى وگۆڕانكارى ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى عێراق وعێراقییه‌كان دوور له‌توندوتیژى وتێكدانى ئاسایشى وبه‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان وپه‌ككخستنى دام وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌تدا".
     
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو:"ئه‌وه‌ى جێى داخ وهه‌ستكردن به‌زه‌ره‌ر وزیانى گه‌وره‌یه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانى هه‌ندێ له‌خۆپیشاندانه‌كان له‌بڕینى رێگاوبانه‌كان وده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر دام وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت وكارمه‌ندانى ئه‌منى وموڵكى گشتى وتایبه‌ت وله‌كارخستنى فه‌رمانگه‌كان به‌تایبه‌ت قوتابخانه‌كان وناوه‌نده‌كانى خوێندن وهه‌ندێ له‌كۆلێژ وزانكۆكان ،ئه‌م كاره‌یش به‌هیچ بیانوویه‌ك جێ قبوڵكردن نییه‌"دووپاتیشیكرده‌وه‌"قوتابخانه‌ وزانكۆ وحه‌وزه‌كان جێگایه‌كن خاوه‌ن پارێزبه‌ندى یاسایی وزانستیین ،وبه‌پێ یاسا نابێت ده‌ستدرێژى بكرێته‌ سه‌رى یان دابخرێت ته‌نانه‌ت نابێت بچیته‌ نێو حه‌رمه‌كه‌ى به‌بێ ره‌زامه‌ندى به‌رێوبه‌ر وڕاگره‌كانى".
     
    به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حیزبه‌كه‌ داوایشى كردووه‌ له‌"خۆپیشانده‌رانى سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق ده‌زگا زانستییه‌كان به‌دوور بگرن له‌لێكه‌وته‌كانى خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تییه‌كان"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "ئه‌و ده‌زگایانه‌ موڵكى گه‌لن وسه‌رچاوه‌ى زانیاریین ونابێت بچێته‌ نێو بۆشایی ململانێ وناكۆكییه‌كان وده‌رگاكانى دابخرێت وپه‌ككی بكه‌وێت ،چونكه‌ موڵكى گه‌له‌ وسه‌رچاوه‌ى زانیارییه‌ وگۆره‌پانى بنیاتنانه‌وه‌ى گه‌نجانى عێراق ورابه‌ره‌كانى دوارۆژه‌،پارێزگایكردنیان وبه‌رده‌وامى ده‌وامیان به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر هۆشیارى خۆپیشانده‌ران بۆ ئه‌ركه‌كانیان وپابه‌ندبوونیان به‌رۆشنبیرى وزانیارى".
     
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌"رێگاگرتن له‌خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌ى هۆڵه‌كانى خوێندن بن وتوندوتیژى به‌رامبه‌ر مامۆستایان وتۆقاندنى به‌رێوبه‌رانى په‌روه‌رده‌،هه‌موویان تاوانن یاسا سزایان له‌سه‌ر ده‌دات ،وپێشلكارییه‌كى ڕوونه‌ بۆ مافى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ كه‌ده‌ستوور ده‌سته‌به‌رى كردووه‌".