بهغداد-اهع
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ یەک شەممە پێشوازیکرد لە جینین ھینیس بلاسخارت نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق .
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك كۆمار له بهیانامهیهكدا كه كۆپیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع) كهوتووه رایگهیاند :" سهرۆك كۆمار و بلاسخارت وتوێژیان كرد سەبارەت بە دوا پێشھاتەکانی وڵات و چۆنیەتی گرتنەبەری ڕێگاچارەیەکی گونجاو کە یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدێھێنانی خواستەکانی گەلی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕیشەیی".
ههر لهبهیانامهكهدا دووپاتکرایەوە لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتی و ئازادانە، لەھەمان کاتدا جەختیشکرایەوە لە بەرپرسیاریەتی دەزگا پەیوەندیدارەکان لە پاراستنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئاسایشی گشتی دەوڵەت و ماف و موڵکی ھاووڵاتیان و ڕێگاگرتن لە ئاشوب بەھەموو جۆرێک کە سروستی ئاشتیانەی خۆپیشاندەران بشێوێنێت.
به پێى بهیانامهكه "بهرههم و نێردهى تایبهتى ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گفتوگۆكرد لە بارەی ھەڵکوتانە سەر خۆپیشاندەران لە لایەن گروپێکی تاوانکار دور لە یاسا بۆ سەر خۆپیشاندەران، کە بەداخەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەک خۆپیشاندەر شەھید و بریندار بوون، ئەم کارەش بەشێوەیەکی گشتی ھێرشبوو بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات، لە بەر ئەوە وا پێویست دەکات کە ڕێکارە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و دادگاییکردنیان بگیرێتە بەر، ھەروەها کارکردن لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی ئەو کردەوە تاوانکاریە قێزەونە".
ههروهها ههردوولا تاوتوێی ئاڕاستەی سیاسی و میکانیزمە دەستوورییەکانیان کرد، لە پێناو پەلەکردن لەجێ بەجێکردنی داڕشتنی یاسا پێویستەکان بۆ چاکسازی و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێ گەرد، ھەروەھا دیاریکردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە قۆناغی داھاتوودا.