به‌غداد-اه‌ع
ئه‌مڕۆ شه‌ممه حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواى كرد کۆبونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی روداوەکانی دوێنێ شەوی رابردوی خۆپیشاندەران ئەنجامبدرێت به ئاماده‌بوونى فەرماندە سەربازییەکان به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن له‌باره‌ى به‌ئامانج گرتنى خۆپیشانده‌ره ئاشتى خوازه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كانه‌وه له ناوچه‌ى سینه‌ك.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى به‌یانامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگه‌یاند:"پێویستە فەرماندە سەربازییەکان بەرپرسیاریەتی پاراستنی گیانی خۆپیشاندەران لە ئەستۆ بگرن و رێوشوێنی نوێ بۆ پاراستنی مانگرتوان بگرنەبەر".
كه‌عبى لهبهیانامهكهدا جه‌ختى كرده‌وه كه "سه‌رجه‌م لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌كان كه ده‌ستیان هه‌بووه له كوشتنى خۆپیشانده‌ران له به‌غداد و پارێزگاكان ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، سه‌ربارى به‌ئامانج گرتنى ناوچه‌ى حه‌نانه له نه‌جه‌فى پیرۆز".