به‌غداد-اه‌ع
په‌رله‌مانتار عه‌مار طوعمه ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئه‌من و ئاسایشى په‌رله‌مانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه جه‌ختى كرده‌وه له‌وه‌ى كه سبه‌ینى یه‌ك شه‌ممه لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى كۆبونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى ده‌به‌ستێت به‌مه‌به‌ستى لێكۆلێینه‌وه له‌باره‌ى رووداوه‌كانى دوێنى شه‌وى گۆره‌پانى ئه‌لخه‌لانى و شه‌قامى ره‌شید.
طوعمه له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند:" له كۆبونه‌وه‌كه هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ى ئۆپراسۆنى به‌غداد و فه‌رمانده‌ى به‌رگرى ئاسمانى و فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌غداد و فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى 11 ى سوپاى عێراقى ئاماده ده‌بن".
طوعمه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد " ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه تایبه‌ته به رووداوه‌كانى دوێنى شه‌وى گۆڕه‌پانى ئه‌لخلانى و شه‌قامى ره‌شید كه له‌ئاكامى ئه‌و رووداوه چه‌ند خۆپیشانده‌رێك شه‌هید بوون ".