فراكسیۆنى سادقونى نوێنه‌رایه‌تى ڕاگه‌یه‌یندراوێك له‌باره‌ى بڕیاره‌كانى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا بڵاوده‌كاته‌وه‌

  • 7-12-2019, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع
     
    فراكسیۆنى سادقونى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى بڕیاره‌كانى گه‌نجیینه‌ى ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه‌ كه‌شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق گرته‌وه‌.
     
    فراكسیۆنه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند"له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن چاودێرى بریاره‌كانى به‌ناو گه‌نجیینه‌ى ئه‌مریكامان كرد كه‌شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لى ئه‌میندارى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق گرته‌وه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌روو"فراكسیۆنه‌كه‌ هه‌ڵویستى خۆى دووپات ده‌كاته‌وه‌ به‌پابه‌ندبوون به‌پرۆژه‌ى جیهادى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئه‌مریكا كه‌هه‌وڵى سه‌ركوتكردنى گه‌لان وداگیركردنیان ده‌دات وهه‌روه‌ها گه‌مارۆدانى رۆڵى حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌تێكدانى بارودۆخى ناوخۆى عێراق".
    به‌پێ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دووپاتیشیكرده‌وه‌ "بڕیاره‌كانى به‌ناو"گه‌نجیینه‌ى ئه‌مریكا"ده‌ستێوه‌ردانێكى ناشیاوه‌ له‌كاروبارى ناوخۆى عێراقدا وهیچ كه‌س بۆ نییه‌ چگه‌ له‌دادگاى عێراقى ولایه‌نه‌ تایبه‌ته‌ نێوخۆییه‌كان سزا به‌سه‌ر هاوڵاتیانى عێراقى بسه‌پێنن"
     
    ئه‌وه‌یش وت كه‌"به‌ڵێن به‌گه‌لى عێراق ده‌دات كه‌ئه‌م بڕیارانه‌ زیاتر وره‌یان به‌رزده‌كاته‌وه‌ وبه‌هێز وپێداگر ده‌بن له‌باره‌ى ته‌واوكردنى پرۆژه‌ى جیهادى وچاكسازى كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ په‌یڕه‌ویان كردووه‌ ".
     
    فراكسیۆنه‌ به‌پێ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى دووپاتیكرده‌وه‌"به‌رده‌وامبوونى له‌رێره‌وى چاكسازى وبه‌ره‌وپێشبردنى سیسته‌مى سیاسی وڵات وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وداخستنى ده‌رگا به‌رامبه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ى چاوه‌ڕوانى رووخاندنى سیسته‌مى دیموكراسى وڵات ده‌كه‌ن بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌جیندارى ئه‌مریكى وده‌ره‌كى به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى پشێوى وشڵه‌ژاوى به‌رده‌وام له‌عێراقدا".
     
    هه‌روه‌ها داوایشى له‌ "كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كرد دژى چالاكییه‌ دژواره‌كان ڕابوه‌ستن كه‌حكومه‌تى ئه‌مریكا په‌یڕه‌وى ده‌كات بۆ به‌ئامانج گرتنى كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كان به‌به‌رخۆدانكارى ره‌فتاره‌كانى حكومه‌تى ئه‌مریكا له‌عێراق ورۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست".