وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ اه‌ع: ئه‌ركمان پاراستنى سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌رانه‌ ژماره‌یان هه‌ر چه‌ند بێت

ئەمنی
  • 7-12-2019, 00:00
  • +A -A

     
    به‌غداد-اه‌ع-حسێن محه‌مه‌د فێحان
     
    ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ پاراستنى شوێنى خۆپیشاندانه‌ ئاشتیخوازه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ى پێكدادان هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئاشكراى كرد تاوه‌كو ئێستا هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى گه‌راجى سینه‌ك ئاشكرا نه‌كراوه‌ و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك یاخود چه‌ند رۆژى داهاتوو ئاشكراى ده‌كه‌ن.
    عه‌مید خالد محه‌نا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ى ڕاگه‌یاند:"هێزه‌ ئه‌منیه‌كانمان به‌رده‌وامه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌ پاراستنى سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ره‌ ئاشتیخوازه‌كان له‌ ناوچه‌كانى ته‌حریر و خلانى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ پێكدادانێك هه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، له‌ شه‌قامى ره‌شید 6 له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان بریندار بوون له‌ ئاكامى لێدانین به‌ به‌رد و مولۆتوڤ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌".    
    محه‌نا ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌"لێكۆلینه‌وه‌ سه‌ره‌تایه‌كان به‌رده‌وامه‌ بۆ زانینى هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌كه‌ى گه‌راجى سینه‌ك ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ دواى چه‌ند كاتژمێرێك یاخود چه‌ند ڕۆژێك ئاشكرا بكرێت بۆ سه‌رجه‌م ڕاى گشتى ده‌خرێته‌ روو، محه‌نا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد "تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى پابه‌نده‌ به‌ ئه‌رك و كاره‌كانى سه‌ربارى سه‌رجه‌م ئاسته‌نگیه‌كان".