سعودیە جه‌خت لە بانگهێشتكردنی ئەمیری قەتەر دەكات بۆ لوتكەی كەنداو لە ریاز

  • 6-12-2019, 00:00
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع

     
    سعودیه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی و به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو، بانگهێشت نامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی ئه‌میری قه‌ته‌ر ده‌كات.
    ئه‌مڕۆ هه‌ینی عادل جەبیر وه‌زیری سعودیه‌ بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌كۆنگره‌ی"دیالۆگی ناوه‌ڕاست"ی ڕۆما ڕایگه‌یاند: بانگهێشتنامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ئه‌میری قه‌ته‌ر كردوه‌، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی هاریكاری ولاتانی كه‌نداو كه‌ له‌ڕیاز به‌ڕێوه‌ده‌چێت"
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تێبینیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كانی كه‌نداو هه‌یه‌و وتی:"هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌قه‌ته‌ر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتوه‌".
    ڕۆژی 3ی  ئه‌م مانگه‌، ئه‌میری قه‌ته‌ر بانگهێشنامه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لیك سلێمان بن عه‌بدولعه‌زیزه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتوه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو كه‌ به‌به‌شداری نوێنه‌ری 40 وڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
    ئه‌وه‌ش دوای ئه‌و قه‌یران و گرژی و ئاڵۆزیانه‌ی دو ساڵی ڕابردوی نێوان قه‌ته‌رو سعودیه‌ دێت كه‌ هه‌ریه‌ك له‌وڵاتانی ئیمارات و به‌حره‌ین ومیسریش پشتیوانی سعودیه‌یان كردو دژی قه‌ته‌ر وه‌ستانه‌وه‌ به‌جۆرێكیش قه‌ته‌ریان تۆمه‌تباركرد به‌هاوكارو پاڵپشتی تیرۆر.