به‌غدا-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پێشوازى لهجێم جێفرى نێرده‌ى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ هاویهیمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش وشاندى یاوه‌رى كرد كه‌بریتى بوو لهماتیۆ تۆله‌ر باڵێوزى ئه‌مریكا له‌عێراق وباتریك وایت فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌عێراق وسوریا وكریس مایر جێگرى وه‌زیرى به‌رگرى بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
به‌پێ نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه له‌میان دیداره‌كه تاوتوێ به‌رده‌وامیدان بههاوكارییهكان كراوه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى داعش وپاڵپشتى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق وهێزه چه‌كداره‌كانى بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش،به‌تایبه‌ت بارودۆخى سوریا وناوچه‌كه وناوچه‌كه ودواپێشهاتهكانى ئێستاى عێراق وئه‌ركى حكومه‌ت له‌پاراستنى ئاسایش وسه‌قامگیرى.
له‌دیداره‌كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى ئه‌منى وسه‌ربازى وراوێژكاران له‌سه‌ر لایه‌نى عێراقى ئاماده بوون.